هێزێکی هاوبەشی کورد و حەشدی شەعبی
باری ئاسایشی قه‌زای خورماتوو به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی راده‌ستی هێزێكی هاوبه‌ش ده‌كرێت و هێزه‌كه له‌و شوێنانه جێگیرده‌كرێت كه پێشتر ئاڵۆزییه‌كانی قه‌زاكه‌ی لێوه‌دروست بوون و به‌ربه‌سته كۆنكریتیه‌كانیش له شوێنه گشتییه‌كان لاده‌برێن.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە محمد فایه‌ق به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو به خه‌ندانی راگه‌یاند : له ئێستادا ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر شوێنی حه‌شدی شه‌عبی بوون له‌لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شه‌وه كه له فه‌وجێكی به‌رگری و فریاكه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌وجێكی حه‌شدی شه‌عبی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خورماتووه‌وه هاتون، سه‌رپه‌رشتی ده‌ركرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی قایمقامیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئامانج له بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزه هاوبه‌شه له ناو قه‌زاكه‌دا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامییه بۆ قه‌زاكه و نه‌هێشتنی ئه‌و بارگرژیه‌یه كه به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی پێشتره‌وه دروست بوون.
وتیشی بڕیاره له ۱۰ شوێن هێزه‌كه جێگیربكرێت و له شوێنه گشتییه‌كاندا به‌ربه‌سته كۆنكریتیه‌كان لاببرێت كه پێشتر قه‌زاكه‌ی كردبوو به‌دو به‌شه‌وه.
ئه‌و شوێنانه‌ی له خورماتوودا هێزی هاوبه‌شیان تێدا جێگركراوه بریتین له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زاكه و قوتابخانه‌ی دیر یاسین و قوتابخانه‌ی ئه‌مین و مزگه‌وتی شوهه‌دای گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری و پشت ناوچه‌ی پارتی دیموكوراتی كوردستان و به‌رده‌م مزگه‌وتی وه‌هاب ده‌گرێته‌وه كه پێشتر خاڵی تۆكمه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بوون.
به وته‌ی به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی خورماتوو، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ قه‌زای خورماتوو و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژانه كۆبوونه‌وه ده‌كرێت له نێوان كورد و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی دا.
دوای گرژییه‌كانی مانگی رابردووی خورماتوو، به پێی رێككه‌وتنی نێوان كورد و به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی دۆسیه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ده‌كرێت و له ئێستاشدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی قه‌زاكه، ئه‌و شوێنانه‌ی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی چۆڵی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هێزێكی هاوبه‌شی حه‌شدی شه‌عبی و به‌رگری و فریاكه‌وتنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
بڕیار وایه دوای یه‌ك مانگ ئه‌و هێزه هاوبه‌شه ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو ببێت و ئه‌منیه‌تی قه‌زاكه راده‌ستی پۆلیس و ئاسایش بكرێت.
ئاژانسی مێهر