ئاماده کردنی خۆرشتی کەنگر
شێوازی ئاماده کردنی "خۆرشتی کەنگر "بە وێنه خوراکی زۆر بەتام
زانیاریەک لەسەر رووەکى کەنگر
ناوی زانستی بریتیه له (Gundelia) كه‌نگر ڕوه‌كێكی سروشتیه به‌زۆری له‌ناوچه شاخاویه‌كاندا له‌وه‌رزی به‌هاردا ده‌ڕوێت، كه‌نگر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی به‌كاردێت، به‌ڵام كه نزیك ده‌بینه‌وه له‌وه‌رزی هاوین گوڵێكی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌رده‌كات و پیر ده‌بێت و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، به‌ژنی ئه‌م ڕووه‌كه له‌نێوان (30 بۆ 90) سم دایه، كه‌نگر خواردنێكی به‌چێژی میللی كوردستانه، به‌پێی شوێنی جوگرافی ناوچه‌كانی كوردستان شێوازی ئاماده‌كردنی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان كه‌نگر به‌ماسی پێده‌وترێت كه‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌نگره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ئاودا جێده‌هێڵدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاشماوه‌ی گڵی به‌ته‌واوی دابماڵدرێت، پاشان به‌كوڵاندن زه‌رد ده‌كرێت، دوای زه‌ردكردنه‌كه هه‌ر ده‌نكه كه‌نگرێك به‌جیا جیا له گیراوه‌یه‌كی هێلكه هه‌ڵده‌كێشرێت و له‌ناو ڕۆنی زه‌یتدا جوان سور ده‌ركرێته‌وه .
داگرتن