پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌کان له فه‌لووجه
کوژرانی بیست هه‌واڵنێری عێراقی له لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵی ۲۰۱۶، کۆنترۆڵی جاده‌ی بغداد-هیت و کوژرانی فه‌رمانده‌یه‌کی داعش و جێگره‌که‌ی له که‌رکووک به‌شێکن له هه‌واڵه ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی له کوژرانی ۲۰ هه‌واڵنێری عێراق له میانه‌ی ساڵی ۲۰۱۶، له لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه هه‌واڵی دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته هادی جلۆ مه‌رعی، ڕۆژنامه نووسێکی عێراقی له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: گرووپی تیرۆریستی داعش له میانه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه سه‌ره‌تاییه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ زیاتر له ۲۰ هه‌واڵنێری عێراقی کوشتووه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌شی ده‌ستگیر کردووه.
له به‌ره‌کانی شه‌ڕیشدا هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعشیان له باکووری بیجی پووچه‌ڵ کرده‌وه و ۶۰ که‌سی دیکه له ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌یان کوشتووه.
فڕۆکه‌کانی عێراقیش توانیان کارگه‌یه‌کی چێ‌کردنی بۆمب له ناوچه‌ی قائیم له پارێزگای ئه‌نبار بته‌قێننه‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ژماره‌یه‌ک گوندی پارێزگای ئه‌نباریان ئازاد کردووه و ڕێگای نێوان به‌غدادی-هیتیان له ڕۆمادی کۆنترۆڵ کرده‌وه.
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش چه‌ندین هێرشی ته‌کفیرییه‌کانی داعشیان له ڕۆژئاوای موسڵ پووچه‌ڵ کرده‌وه و ۳ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژ کراوی داعشیان ته‌قانده‌وه. هێزه‌کانی عێراق ۴ ناوچه‌ی دیکه‌شیان له عامریه‌ی فه‌لوجه ئازاد کرد و ناوه‌ندی فه‌لوجه‌یان به خه‌ستی بۆردمان کردووه.
له هه‌واڵێکی دیکه‌دا ئه‌شتۆن کارته‌ر له کوژرانی سه‌ربازێکی ئه‌مریکایی له هه‌وڵێر هه‌واڵی دا.
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش له ڕاه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایان کرد که گوندی تلسه‌قفیان له باکووری موسڵ کۆنترۆڵ کردووه و له‌م شه‌ڕه‌دا فه‌رمانده‌یه‌کی داعشیان به ناوی "ئه‌بوو هاجه‌ر ئه‌نساری" و جێگره‌کانی کوشتووه.
ئاژانسی مێهر له کاناڵی