• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 106
  • چوار شەممه 15/2/1395
  • رۆژژمێر :

ئۆباما وردەکاری نوێ لەسەر کوشتنی بێن لادێن درکاند

کوشتنی بێن لادێن


 
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وردەکاری نوێ لەسەر ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا بۆ کوشتنی ئۆسامە بێن لادێن ئاشکرا کرد.
 باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن وردەکاری نوێ لەسەر ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمریکییەکان بۆ کوشتنی ڕێبەری ئەلقاعیدە خستووەتە ڕوو.

ئۆباما وتی: ئێمە پێش لە ساڵی ۲۰۱۱ی زایینی دەمانەویست ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئۆسامە بێن لادێن ئەنجام بدەین بەڵام تا ئەو کاتە هاودەنگی لەسەر ئەنجامدانی ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە نەبوو.

وتیشی: دەسبەجێ دوای دڵنیا بوون لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆن لە شاری ئیبیت ئاوای پاکستان هێزەکانی کاردانەوەی خێرا هاتنە ناوچەکە و بێن لادن کوژرا.

ئۆباما وتی: ئەگەر ئێمە ئەو ئۆپراسیۆنەمان دەست پێ نەدەکرد بێن لادێن لەو ناوچەیە هەڵدەهات. ئێمە لە ژووری فەرمان هەموو ئۆپراسیۆنەکەمان چاودێری دەکرد.

 ئاماژەشی کرد کە کۆپتەرێکی ئەمریکایی لە کاتی دابەزیندا بۆ ناو حەشارگەکەی بێن لادن تووسی کێشە بوو و هێزەکانی ئەم گرووپە زۆر نیگەران بوون، بەڵام کەس بریندار نەبوو، هێزێک کۆپتەرەکەی تەقاندەوە و هێزەکان توانییان لە نهۆمی سێهەمی حەشارگەکەیدا کوژراوە.

ڕاشیگەیاند کە هیوادارم بێن لادێن لە کاتی مەرگدا لە بیری نەکردبێت کە ئەمریکاییەکان هێشتا هەزاران کەسی بێ تاوان کوژراوی ڕووداوەکەی ۱۱ی سێپتەمبەریان لەبیر نەکردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر