ناتۆ چه‌ک بۆ داعش دابین ده‌کات
سه‌رۆک کۆماری تورکیا به جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆ بوونی وڵاته‌که‌ی له دابین کردنی چه‌کی ناخۆیی، هاوپه‌یمانه‌کانی تورکیای له ناتۆ تاوانبار کرد که چه‌کی داعش له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دابین ده‌کرێت.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی له سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی پیشه‌ی سه‌ربازی له‌م وڵاته‌دا کرد.
ئه‌ردۆغان به وتنی ئه‌م بابه‌ته که پێویستی تورکیا به چه‌کی بیانی له ۸۰ له سه‌ده‌وه بۆ ۴۰ له سه‌د که‌می کردووه، وتی: ئامانجی ئێمه تاکوو ۲‌۰۲۳ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ڕێوڕه‌سمێکدا که به هۆی له ئاو خستنی پاپۆڕێکی باڵه‌فڕکێشی تورکیاوه قسه‌ی ده‌کرد، وتی: ئێمه به تاکیید له ده‌روه‌ی سنووره‌کانی تورکیا ئاماده‌یی به‌هێزمان ده‌بێت، له ڕاستیدا من له کاتێکدا که مه‌ترسییه‌کان له دژی تورکیا له حاڵی زیاد بووندایه و تورکیا پێویستی به مانۆڕی زیاتره ئه‌م کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌م.
ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی هیچ وڵاتێک له ناتۆدا بکات، ڕه‌خنه‌ی لێگرتن که بۆچی چه‌ک به تورکیا ناده‌ن و زیادی کرد: ڕێگه به‌دن با ئاشکرای بکه‌م که ئه‌وه هاوپه‌یمانه‌کانی ئێمه له ناتۆدان که له کاتێکدا مه‌ترسییه‌کان بۆ سه‌ر تورکیا له زیاد بوون دایه، چه‌ک بۆ داعش ده‌نێرن، به‌داخه‌وه ئه‌وان پشتیوانی له داعش ده‌که‌ن و له‌م کاره‌ش به‌رده‌وامن و ده‌ست هه‌ڵناگرن.
ئه‌ردۆغان وتی: به من ده‌ڵێن که ئه‌م قسانه له مێدیاکاندا مه‌که، باشه نایکه‌م، به‌ڵام بۆچی چه‌ک بۆ گرووپه تیرۆریسته‌کان ده‌نێرن؟ که‌واته ئێمه ده‌بێت به سه‌ربه‌خۆیی بگه‌ین.
ئاژانسی مێهر