دوو ته‌قینه‌وه لە عێراق ۷۳ کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە
دوو كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له شاری سه‌ماوه‌ی باشووری عێراق ۳۳ كه‌س كوژران و ۴۰ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پووک میدیا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی عێراق ئه‌مڕۆ یەکشەمە ۱۲‌ی گۆڵان رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له نزیك بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ماوه‌ی باشوری عێراق به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان ۳۳ كه‌س کوژراون و ۴۰ ی تریش برینداربوون و زیانێكی زۆریش به‌ر بینا و خانووی ئه‌و ناوچه‌یه‌كه‌وتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م چه‌ند خوله‌كێكیان به‌ین بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ردوای ته‌قینه‌وه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیش له‌رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
دوای روودانی ته‌قینه‌وه‌كان، رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.
ئاژآنسی هەواڵی مێهر