گوله‌بارانیی قورسی شاری کوردنشینی عه‌فرین له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌وه
به‌شی جیهان- به‌هۆی گوله‌بارانیی قورسی شار و ده‌وروبه‌ری عه‌فرین له باکووری سووریا له‌لایه‌ن گرووپه‌کانی نزیک له ئه‌لقاعیده له‌م وڵاته، 9 هاووڵاتی سڤیل گیانی خۆیانیان له‌ده‌ستدا.
گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی به‌ره‌ی نوسره له شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو و به دوای خه‌ساری قورسی ئه‌م گرووپانه له شه‌ڕی ئه‌مدواییه له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی سه‌ربازی کورد- عه‌ره‌ب، ده‌ستیان دا به بۆردومان کردنی قورسی شاری عه‌فرین و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کان، له‌م هێرشه‌دا لانیکه‌م 9 هاووڵاتی سڤیل که زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون، کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش بریندار بوونه. گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان له شاری ئه‌عزازه‌وه شاری عه‌فرینیان بۆردومان کردووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پیر ڕۆسته‌م، سیاسه‌توانێکی کوردی سووریا له بۆردومانکردنی ناوچه کوردنشینه‌کانی باکووری سووریا و له‌وان شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه هه‌واڵی دا.
ناوبراو وتیشی: له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو تورکیا ناوچه سنوورییه‌کان و له‌وان گرێ سپی و عه‌فرینی گوله‌باران کردووه.
ناوبراو له‌باره‌ی ئامانجی تورکیا له گوله‌بارانیی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا جه‌ختی کرد: تورکیا ده‌یه‌وێت کورده‌کان به ئه‌نجامدانی کاری به‌رانبه‌ر هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی بیانوویه‌ک بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنان به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا بدۆزێته‌وه.
کوردپرێس