• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 117
  • شەممه 11/2/1395
  • رۆژژمێر :

وەزیری نەوتی داعش کوژرا

داعش

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عێراق ئێوارەی هەینی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک جەختی کرد وەزیری نەوتی گروپی تیرۆریستی داعش لە موسڵ کوژراوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە دوابەدوای هاوئاهەنگی هێزە ئەمنییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و هاوپەیمانی دژە داعش لە رێکەوتی 24ی ئاوریل" وەحید ئەحمەد خەلەف سەبعتوی" ناسراو بە "ئەبو سەماح" بە بۆمبارانی ئاسمانی کوژرا.

ئەو ڕاگەیێندراوە دەشنوسێ هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشە"هەیسەم عەلی سلێمان" بەرپرسی بەرهەمە نەوتییەکانی داعشیش کوژراوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە ئەو دوو ڕەشەکوژە لە بەرپرسە باڵاکانی گروپی تیرۆریستی داعش و لە نزیکانی رێبەری ئەو گروپە بوون.

ئەبو سەماح بەر لە رووخانی سەدام ئەقسەرێکی سوپای عێراق بوو کە پاش ڕووخانی سەدام لە 2003 تێکەڵ بە گروپە تیرۆریستییەکان بوو و کاتێکیش لە کەسە گرنگەکانی قاعیدە بوو.

ناوبراو پاش وەرگرتنی بەرپرسایەتی نەوت لە گروپی تیرۆریستی داعش ئەمیری ویلایەتی ناوچەی ئەلمەیادینی داعش بوو لە سوریا.

سایتی سەحەر-بەشی کوردی