ژیانی بنه‌ماڵه‌دا
به‌داخه‌وه كاتێك ژن‌و‌مێرد ژیانی‌هاوبه‌شی خۆیان پێكه‌وه ده‌س پێ‌ئه‌كه‌ن، هیچ جۆره زانیاری‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ئه‌خلاق‌و ره‌فتار‌و یاسا‌و رێسا‌و خاڵه‌كانی هێزو‌لاوازی یه‌كتره‌وه نییه. له‌ده‌ساڵی رابردوودا زۆرترین رێژه‌و ئه‌ژماری ته‌ڵاق له‌ئامریكادا رووی داوه. به‌ڵام نابێ وابیربكه‌ینه‌وه كه‌ئه‌م قه‌یران‌و‌كێشه‌یه ته‌نیا پێوه‌ندی به‌دونیای رۆژئاواوه هه‌یه.
به‌داخه‌وه كاتێك ژن‌و‌مێرد ژیانی‌هاوبه‌شی خۆیان پێكه‌وه ده‌س پێ‌ئه‌كه‌ن، هیچ جۆره زانیاری‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ئه‌خلاق‌و ره‌فتار‌و یاسا‌و رێسا‌و خاڵه‌كانی هێزو‌لاوازی یه‌كتره‌وه نییه. له‌ده‌ساڵی رابردوودا زۆرترین رێژه‌و ئه‌ژماری ته‌ڵاق له‌ئامریكادا رووی داوه. به‌ڵام نابێ وابیربكه‌ینه‌وه كه‌ئه‌م قه‌یران‌و‌كێشه‌یه ته‌نیا پێوه‌ندی به‌دونیای رۆژئاواوه هه‌یه.
ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له‌م وتاره‌دا باسی ره‌فتاره‌كانی نێوان ژن‌و‌پیاو بكه‌ین وا له‌وه‌ختی ئاڵۆزی‌و قه‌یران‌دا دێنه ئاراوه‌و زۆر‌جار ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه پێوه‌ندی به‌م شتانه‌وه هه‌یه.
ده‌سته‌یك له‌زانیاران‌و پسپۆرِه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه هاتوون‌و له‌سه‌ر دوو‌ده‌سته له ژن‌و‌پیاوه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه. ده‌سته‌یه‌ك كه ژیانی هاوبه‌شیان زۆر باشه‌و ده‌سته‌یكی‌تر كه ژیانیان تووشی كێشه‌و قه‌یرانه. یه‌كێك له‌و كه‌سانه وا پێشره‌وی ئه‌م جۆره لێكۆڵینه‌وانه‌یه دوكتور هاوارد‌واكمه‌نه. ئه‌و كتێبێكی هه‌یه به‌م ناوه:ئێمه سه‌رده‌كه‌وین، ناسینی ئه‌خلاقی هاوسه‌ره‌كان. ئه‌م كتێبه ده‌سكه‌وتی چالاكی‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی دوكتور هاوارد واك‌مه‌ن‌و دوكتور كالیفردناتسویسه. له‌م وتاره‌دا چه‌ن خاڵ له‌كتێبه‌كه‌ی ئه‌وان ئه‌خه‌ینه به‌رچاو.
زانینی ئه‌م شتانه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ئێوه بتوانن له‌بارودۆخی دژوار‌و نائاسایی‌دا برِیاری گونجاو بكرن.
۱- هه‌ر‌پێوه‌ندی‌یه‌ك خه‌زێنه‌یكه پرِ له‌ئومێد‌و هیوا. لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێمه، ئه‌و راستی‌یه ئاشكرا ئه‌كه‌ن كه‌خراپ‌ترین‌و ناخۆش‌ترین شه‌رِه‌كان به‌نییه‌تی خه‌یره‌وه ده‌س‌پێ ئه‌كات. ئه‌م نییه‌ته چاكه‌و جوانانه ئه‌توانن له‌راستی‌دا هه‌وێنی باش‌ترین ئومێد‌و هیواكان بتوانن كه‌وایه هه‌وڵ بده‌ن به‌باشی كه‌ڵكیان لێ‌وه‌ربگرن.
۲- لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئێمه دوو‌شت ئاشكرا ئه‌كه‌ن.یه‌كه‌م: تێگه‌یشتن له‌جیاوازی نێوان ژن‌و مێرده سه‌ركه‌تووه‌كان‌و‌ژن‌و مێرده بن‌كه‌وتووه‌كان كارێكی ساده‌و ئاسانه. دووهه‌م: زۆرجیاوازی گرنگ له‌نێوان ژن‌و مێرده‌كان‌دا‌هه‌یه كه‌ئه‌توانن به‌لێبوردن‌و چاوپۆشی نزیكیان ببنه‌وه.
ئێمه سروشت‌و كه‌سایه‌تیمان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دیسانه‌وه پێمان‌وایه ئه‌بێ هاوسه‌ره‌كه‌مان بۆ گۆرِین هه‌نگاو‌هه‌ڵبگرن نه‌ك خودی ئێمه. ئێمه زۆر‌جار نازانین‌كه‌وشیار‌و ئاگاداری‌هه‌ڵس‌و كه‌وتی هاوسه‌ره‌كه‌مان نین‌و تووشی ناهومێدی ئه‌بین. به‌ڵام چاوه‌رِوانین ئه‌و تووشی گۆرِان بێت‌و هه‌موو‌شتێك به‌ره‌و چاكه برِوات. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م شته بزانین كه‌سه‌ركه‌وتنی ئێمه ئه‌و وه‌خته‌یه كه‌بتوانین ئاڵ‌و گۆرِی بنه‌ره‌تی له‌خۆمان‌دا به‌دی بێنین‌و بتوانین له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مان‌دا پێوه‌ندی باش دابمه‌زرێنین.
- له پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تان‌دا‌له‌وشه‌ی جوان‌و پرِ‌له خۆشه‌ویستی كه‌ڵك وه‌ربگرن. دیاره برِێك له‌و وشه‌گه‌له ئه‌كرێ نهێنی نێوان ئێوه بێت.
- له‌كاتی پیاسه كردن‌دا ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌تان بگرن‌و پێكه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
- - له‌كاتی توورِه‌بوون‌دا وشه‌ی‌ناشیرین‌و ناله‌بار مه‌هێننه سه‌رزار. له‌وانه‌یه دواتر له‌و وشه‌گه‌له پاشگه‌ز ببنه‌وه‌و نه‌توانن كاریگه‌ری ناله‌باریان بسرِنه‌وه.
۳- ئه‌و شته وا‌له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان‌دا شه‌رِ دێنێته ئاراوه كێشه‌و گرفت نییه به‌ڵكوو كێشه، چۆنیه‌تی نزیك بوونه‌وه‌یانه سه‌باره‌ت به‌گرفته‌كانیان. زۆر‌جار هاوسه‌ره‌كان پێیان وایه ناكۆكی‌و شه‌رِه‌كانیان به‌بۆنه‌ی جیاوازییه‌كانیانه‌وه سه‌ر‌هه‌ڵده‌ده‌ن. زۆر‌جار بیستوومانه كه‌هاوسه‌رێك ئه‌ڵێ: من حه‌زم له‌پیاسه‌كردنه به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م حه‌ز ئه‌كات له‌ماڵ بێت، من حه‌زم له‌زوو‌خه‌وتنه به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م حه‌ز‌ئه‌كات شه‌ونخونی بچێژێ، ئه‌وایه ئێمه بۆ‌یه‌ك نابین‌و جیاوازی بنه‌رِه‌تیمان هه‌یه.
ئێمه پێمان‌وایه ئه‌م قسه‌گه‌له ته‌نیا‌و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه‌ژن یان‌پیاو ته‌واوی تاوانه‌كه بخاته سه‌ر ئه‌ستۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و خۆی به‌بێ‌تاوان له‌قه‌ڵه‌م بدات.
به‌ڵام ئه‌و ژن‌و‌مێردانه واژیانی‌هاوبه‌شی سه‌ركه‌وتوانه‌و پرِ‌له‌شادی‌و خۆشی‌یان‌هه‌یه، خاوه‌ن هێزو‌توانایه‌كی زۆرن له‌بیستن‌دا. واتا كارامه‌ن له‌ژنه‌فتنی قسه‌ی یه‌كتر‌دا. ئه‌م جۆره هاوسه‌رانه بۆ یه‌كترین دۆست‌و هاورِێن نه‌ك داوه‌ر‌و‌قازی.
۴- ژن‌و‌پیاو له‌شه‌رِو ناكۆكی‌یه‌كانیان‌دا له‌چه‌كی جۆراوجۆر كه‌ڵ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام برین‌و ئازاره‌كانیان وه‌كوو یه‌ك‌وایه.
كاتێك ژن‌و مێرد هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كێشه‌و گرفتی نێوان خۆیان بدۆزنه‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیر له‌ئامانج‌و حه‌زه هاوبه‌شه‌كانیان بكه‌نه‌وه، له‌وه ده‌هزرن كه‌چلۆن چه‌كه‌كانیان به‌كاربێنن. ئێمه له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا زانیمان ژن‌و مێرد زۆر‌جار له‌باس‌و بابه‌تی جیاوازی‌یه‌كانی نێوان خۆاین‌و هاوسه‌ره‌كه‌یان‌دا به‌هه‌ڵه ده‌چن.
۵- به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و‌هزره كۆن‌و سوننه‌تی‌یه كه ئه‌ڵێ پیاوان ناتوانن پێوه‌ندی سه‌میمی دابمه‌زرێنن‌و ژنان حه‌ز له‌كاردانه‌وه‌ی توندی‌و تێژی ئه‌كه‌ن، هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌راستی‌دا بۆ‌دانانی پێوه‌ندی‌گه‌رم‌و سه‌میمانه جیاوازی‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه.
له‌به‌ر زۆر هۆكاری بایۆلوژی‌و فه‌رهه‌نگی، پیاوان بۆ كونترِۆڵی تونی‌و تیژی دژواری زۆر ئه‌كێشن به‌ڵام ژنان له‌به‌رامبه‌ر پێوه‌ندی سارد‌و‌سرِی‌عاتیفی‌دا‌تووشی سه‌ختی‌و دژواری ده‌بن. خه‌ڵكی ئه‌بێ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ به‌چنگ‌خستنی پێوه‌ندی‌باش بۆ‌جاری چه‌ندم ژیانی هاوبه‌ش ده‌س‌پێ‌بكه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن له‌كاتی تووره‌بوون‌دا وریای قسه‌و هه‌ڵس‌و كه‌وتی خۆیان بن.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ژن‌و پیاوه‌كان له‌سه‌ره‌تای ژیانی‌هاوبه‌شیان‌دا نازانن كه‌چلۆن نزیكی كێشه‌و ده‌مه‌قرِه‌و گرفته‌كان ببنه‌وه،هه‌ر بۆیه به‌راشكاوی‌و به‌شێوه‌ی‌راسته‌و‌خۆ یه‌كتر ئه‌ده‌نه به‌ر ره‌شه‌بای ته‌شه‌رو ره‌خنه‌و دڵی یه‌كتر ده‌شكێنن.
خۆشه‌ویستی له‌راده‌به‌ر یان هه‌ڵس‌و‌كه‌وتی‌ژیرانه له‌به‌رامبه‌ر منداڵان‌دا؟
هه‌وڵ بده‌ن منداڵانتان به‌خۆتانه‌وه گرێ بده‌ن. نا. پێتانه وا‌نه‌بێت‌هه‌ڵه‌یه. پێوه‌ندی داری رۆحی‌و عاتیفی منداڵ‌و باوك‌و دایك شتێكه‌و نووزن بارهێنانی منداڵ شتێكی‌تره. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یك منداڵه‌كه‌تان په‌روه‌رده بكه‌ن كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه پێوه‌ندی پته‌وی به‌خۆتانه‌وه بێت، له‌داهاتوودا ئه‌بێته مرۆڤێكی خوازیار‌و هۆگری بنه‌ماڵه‌و كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌ستی به‌رپرسیار‌بوون.
كاتێك كه‌ئێمه باسی بنه‌ماكانی په‌روه‌رده‌ی منداڵان ئه‌كه‌ین، له‌راستی‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌و هه‌ڵس‌و‌كه‌وت‌و ره‌فتارانه‌یه وا له‌ته‌مه‌نی دوو‌ساڵانه‌وه بۆ منداڵانمان ئاشكرای ئه‌كه‌ین.
سایتی رووناک