ڕه‌هه‌ندی بوونی زانست و وشیاری له ژیان‌دا
بێ‌گومان پێویسته مرۆڤی موسڵمان و خواناس، به‌ر له هه‌ر جۆره کردار و کرده‌وه‌یه‌ک،ناسین و زانست له لای په‌یدا ببێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌نجام و عاقیبه‌تی کرداری خۆی ببینێ و بزانێ ئه‌و کاره چاکه و شیاوه یان ئه‌بێ پارێزی لێ بکرێت
پێغه‌مبه‌ری گه وره‌ی ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێ، له حه‌دیسێک‌دا ده‌فه‌رمێ: ( زانست ئیمام و پێشڕه‌وی کرده‌وه‌و عه‌مه‌ڵه).
بێ‌گومان پێویسته مرۆڤی موسڵمان و خواناس، به‌ر له هه‌ر جۆره کردار و کرده‌وه‌یه‌ک،ناسین و زانست له لای په‌یدا ببێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌نجام و عاقیبه‌تی کرداری خۆی ببینێ و بزانێ ئه‌و کاره چاکه و شیاوه یان ئه‌بێ پارێزی لێ بکرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ناسین و زانسته نه‌بێت، ئه‌وا مرۆڤ له کات و ساتێکی کورت یان درێژدا تووشی چه‌واشه و له ڕێگا ده‌رکه‌وتن ئه‌بێت و ناتوانێ پارێزه‌ری ئیمان و ڕبازی دیندارانه‌ی خۆی بێت.
له ڕاستی‌دا ئاکار و کرده‌وه‌ی ئیمه دوو جۆرن:
یه‌که‌م: ئه‌و جۆره ئاکار و کرده‌وه‌یه که ئێمه به زانست و وشیاری و یه‌قینه‌وه‌و دوای لێکۆڵینه‌وه‌و بیرکردنه‌وه له ئه‌نجام و عاقتبه‌ت به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ین.
دووهه‌م: ئه‌و جۆره ئاکار و کرده‌وه‌یه که ئێمه بێ بیرکردنه‌وه‌و به‌دواداچوون، به شێوه‌یکی کوێرناه و نه‌زانانه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵده‌گرین و بۆ خۆمانیش نازانن که چ جۆره ئه‌نجام و عاقبه‌تێکی لێ ده‌بێته‌وه.
به شێوه‌یکه گشتی ئه‌و کارانه که ئیمه به زانست و وشیاری و یه‌قینه‌وه‌و دوای لێکۆڵینه‌وه‌و بیرکردنه‌وه له ئه‌نجام و عاقتبه‌ت به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ین، ئه‌نجام و سوودی دونیا و قیامه‌تی تێ‌دایه و دوورمان ئه‌کاته‌وه له چه‌واشه‌بوون و عاقیبه‌تی خراپ. به‌ڵام ئه‌و کارانه که بێ بیرکردنه‌وه‌و به‌دواداچوون، به شێوه‌یکی کوێرناه و نه‌زانانه به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ین، بۆ ماوه‌یکی دوور و درێژ ئێمه گرفتار ئه‌که‌ن و وه‌خت و هیز و سامانی ئێمه به فێروو ئه‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه له سامانی مه‌عنه‌وی و خه‌زێنه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌دا به‌رده‌وام له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێداگری کراوه که مرۆڤی موسڵمان و خواناس، به‌ر له هه‌ر جۆره کردار و کرده‌وه‌یه‌ک، به عه‌قڵ و زانست و ئه‌زموونه‌وه لێکۆڵینه‌وه له شته‌که بکات و به شیوه‌ی کوێرانه هه‌نگاو نه‌نێت.
رووناک