ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له عه‌ره‌بستان به‌رز ده‌بێته‌وه
ماڵپه‌ڕی شئون خه‌لیجییه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ڕایگه‌یاندووه: ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له عه‌ره‌بستان به له سه‌دا 2 به‌رزبوونه‌وه له مانگی مارسی ئه‌مساڵ به‌راورد به ماوه‌ی هاوشێوه له ساڵی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 4.3 و ئه‌مه‌ش دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ی نیگه‌ران کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپه‌ڕه‌که هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که تێچووی ژیانی خه‌ڵک له به‌شه جیاجیاکاندا به‌رزتر بووه‌ته‌وه. دانیشتووانی عه‌ره‌بستان له ساڵی 2008 به‌رزترین ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانیان بینیوه که گه‌یشته له سه‌دا 6.1.
حکومه‌تی عه‌ره‌بستان پاش گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی هه‌ڵه و دابه‌زینی نرخی جیهانی نه‌وت و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌مه‌ن و پاڵپشتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا و عێراق ڕووبه‌ڕووی کورتهێنانی بودجه بووه‌ته‌وه.
ئه‌م وڵاته بۆ چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م کێشه‌یه و که‌مبوونه‌وه‌ی تێچووی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان، نرخی چه‌شنه‌کانی وزه به تایبه‌ت به‌نزینی به‌رزتر کرده‌وه.
شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که عه‌ره‌بستان له پێناو دژایه‌تیکردنی ئێران و هه‌ندێک وڵاتی دیکه‌ی ناوچه‌که که دژ به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانین، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه که نه‌وته‌که‌ی به نرخی ته‌واوکراوی خۆی بفرۆشێت.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که کورتهێنانی بودجه‌ی عه‌ره‌بستان له ساڵی 2015 گه‌یشته 367 ملیار ڕیاڵی سه‌عودی به‌رامبه‌ر به 98 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئه‌م وڵاته به‌رده‌وامه له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی سه‌باره‌ت به دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
جام کوردی