• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 67
  • چوار شەممه 8/2/1395
  • رۆژژمێر :

سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر سووریا لە قسە تا کردەوە

 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سیاسەتەکانی ئەمریکای لە دابەشکردنی تێرۆریزم بە باش یان خراپ بە گەمژانە زانی .

لاوروف ڕۆژی دوشەمە لە دانیشتنە هەواڵێکدا هاوڕێ تدروس ئادهامون ، وەزیری دەرەوەی ئیتیوپی لە موسکو گەڵاڵەی ئەمریکا بو نیشاندانی هێڵی نێوان تاقمە تێرۆریستیەکان و هێزگەلێک کە ئەوانیان لە گرووپە نەیارە باشەکان دەزانن گەمژانە زانی و لە گروپگەلی بە واڵەت باش داوای کرد تا لە گرووپە تێرءریستیان دووری بکەن . وەزیری دەرەوەی ڕووسیا مەبەستی سەرەکی لە سوریای بنبڕ کردنی تێڕۆریزم زانی و وتی بە پێی ڕێککەوتن لە گەڵ ئەمریکا گرووپگەلێک کە هاوپەیوەند بە داعش بەرەی نوسرە و هەروەها خودی دو گروپەکە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە گروپە تێرءریستیان ناویان براوە ، ناتوانن بەشێک لە ئاگربڕ بن . بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربڕە ڕاگەیندراوەکە لە سووریا دو گرووپی تێرۆریستی داعش و بەرەی نوسرە و گروپەکانی سەر بە ئەو دوو گروپە بەشێک لە ڕێککەوتنەکە نین و مافی ئامادە بوون لە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە ژێنێڤیان نیە . سەرەڕای ڕێککەوتنی ئەمریکا و ڕوسیا بەڵام بڕێک لە گرووپەکانی سەر بە بەرەی نوسرە و پشتیوانی کراو لە لایەن عەرەبستان و تورکیا لە وتووێژەکانی ژێنێڤ ئامادە ن و تەنانەت ئولتیماتومیش دەدەن . چوونە دەری بە تەواوی شاندی ڕیاز لە وتووێژەکانی ژێنێڤ بە بیانووی توند بوونەوەی پەلامارەکانی ئەرتەشی سوریا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە هاوتەریب لە گەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکا و عەرەبستانە . سیاسیەتی جیابوونەوە تێرۆریزم لە لایەن ئەمریکا و عەەربستان یارمەتیەک بە خەباتی بە دژی تێرۆریزم ناکات و ئەو کارە ڕەوشێکی سیاسی بۆ بە کردەوە کردنی ئامانجگەلی لە پێشدا دیاری کراوە . مەبەستی بەرەی عەەربستان ئەمریکا تورکیا لەسر کارلاچوونی بەشار ئەسەد سەرۆک کوماری سووریایە و ئەو وڵاتانە لە سای هەر ڕوشێک تەنانەت لە ڕەوتی وتووێژەکانی ژێنێڤ بە دوای سڕینەوەی ئەسەدن لە سەر دەسەڵات . هێنانە ئارای دووبارەی گەڵاڵەی " بی " یان گەڵاڵەی جێگرەوەی ئەمریکا بە دوای شکستی وتووێژکانی ئاشتی سوریا ش لە چوارچێوەی سیاسەتی تێپەڕین لە ئەسەد هەڵدەسەنگێندرێت و ب ە چوونە دەری بە تەواوی شاندی ڕیاز لە وتووێژەکانی ئاستی لە ژێنێڤ پەیوەندیەکی ماناداری هەیە . بە وتەی بڕێک لە ئەندامانی شاندی وتووێژکاری نەیارانی ناوخۆی سوریا لە ژێنێڤ شااندی ڕیاز لە ژێر گوشاری لایەنگرانی لە وتووێژەکانی ئاشتی سووریا پاشە کشەیان کردووە . هێزمەند کردنی تاقمە جۆراوجۆرەکانی چەکداری سەربە تاقمی تێرۆریستی بەرەی نوسرە لە حەڵەب و ناوچەکانی دیکەی ناوچە باکوریەکانی سوریا بە پێچەوانەی ڕوحی ڕێککەوتنی ئاگر بڕی ڕاگەیندراو ە لەو وڵاتەدا و ئەو گرووپانە ناتوانن بەشێک لە ئاگربڕەکە بن . هاوکات لە گەڵ دامەزراندنی ئاگر ب ڕ لە س وریا ، ئەنجومەنی ئاسایش دەرفەتێکی شەش ملنگەی بە پێی ڕاسپاردەیەکانی تاقمی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا دیاری کردووە. بە ڵام ئەو مەبەستە ڕێگایەکی دژواری لەبەردەم دایە لە لایەکەوە ب ڕێک لە نەیارانی سوری دەرەوە نشین ناسراو بە چینی ڕیاز وتووێژەکان بە جێ دێڵن و لە لایەکی دیکەوە ئاسۆی ئاگربڕ لە سوریا ڕووەبڕووی گۆمانە . بارودۆخی هەنووکەیی سوریا دوای تێپەڕینی پێنج س اڵ لە دەسپێکی قەیرانەکە هەروا گۆڕەپانێک بۆ کێبەرکێیەکانی دەسەڵاتدارانی گەورەیە و تەنانەت ڕێککەوتنی ڕوسیا و ئەمریکا وەک دوو زلهێز کاریگەری لە قەیرانی سووریا کارساز نەبووە . نەبوونی ڕوانینی هاوبەش بە تێرۆریزم بەرژەوەندیەکانی وەدەس هاتوو لە سوریا ناکۆکی ڕوانینی واشنگون و موسکو لە پرسی سوریا هەروا گرینگە .

 

سایتی سەحەر بەشی کوردی