فستق؛ شەکری خوێن دادەبەزێنێت
فستق یەکێکە لە چەرەساتە بەتام و بەسودەکان كه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی پزیشكی له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه و چه‌ندین تایبەتمەندی ئه‌م چه‌ره‌ساته بۆ له‌ش ئاشكرا كراوه و یەکێک لەو تایبەتمەندییانە کەمکردنەوەی شەکرە لە لەشدا.
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتوه خواردنی فستق سودێكی زۆری بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنن و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا.
توێژینه‌وه‌كه چه‌ند پسپۆڕێكی زانكۆی تۆرینتۆ ئه‌نجامیانداوه، ده‌ریخستوه خواردنی فستق ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڵمژینی مادده‌ی كاربۆهیدرات، ئه‌مه هۆكارێكه بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كری خوێن، به‌تایبه‌ت گه‌ر له‌دوای ئه‌و خواردنانه‌وه بخورێت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن بۆ كاربۆهیدرات.
پسپۆڕه‌كان ئاشكری دەکەن كه فستق ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتینی گیایی و نیشاسته و كانزاكانی ئاسن و كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆر له پێداویستییه خۆراكیه‌كانی له‌ش دابین ده‌كات.
ئه‌م چه‌ره‌سه سودی بۆ لێدانه‌كانی دڵ و هێوركردنه‌وه‌ی مێشك و ده‌رون هه‌یه و هه‌روه‌ها ئێسك و ددانه‌كان به‌هێز ده‌كات.
سایتی سبەی