• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 197
  • پێنج شەممه 2/2/1395
  • رۆژژمێر :

وشداری دانی تورکیا بە یەکێتیی ئەورووپا

داوود ئۆغلۆ

ئەحمەد داوود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا وشداری داوە ئەگەر هەتا مانگی ژووئەن ئەگەری سەفەر بە بێ ویزەی هاوڵاتیانی تورکیا بۆ ئەورووپا دەستەبەر نەکرێت، ناکرێت چاوەڕوانی ئەوە بین تورکیا پێبەندی بەڵێنەکانی بێ.

تورکیا بەگوێرەی ڕێککەوتنی کۆتایی ساڵی ڕابردووی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە یونان ڕەزامەندی کرد و بەڵێنی سەفەری هاوڵاتیانی تورکیا بە بێ وێزە بۆ ئەورووپا داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، داوود ئۆغلو بەرلە دەستپێبوونی سەفەرەکەی بۆ ستراسبورگ لە فڕگەی ئەنقەرە بەپەیامنێرانی وت چاوەڕوان دەکات بەرنامەی سەفەر بە بێ ویزەی هاوڵاتیانی تورکیا بۆ ئەووپا هەتا یەک مانگی دیکە یەک لایی بکرێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا کە بەپێیەوە یارمەتی ماڵی بۆ تورکیا بەمەبەستی داکوکی کردن لە ئاوارەکان و هاتنی خێرای ئەم وڵاتە بۆ نێو یەکێتیی ئەورووپا بەڵێنی دراوە، پێداگری کرد کە ئەگەر ئەم بابەتە نەیەتە دی ، هیچکەس نابێ چاوەڕوانی لە تورکیا بکات کە پێبەندی بەڵێنەکانی بێت .