• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 98
  • یەكشەممه 29/1/1395
  • رۆژژمێر :

کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کۆتایی بە کارەکانی هێنا

کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی

کۆبوونەوەی سەرانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی  لە ئەستەمۆڵ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک دا کۆتایی بە کارەکانی هێنا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ی سەرۆک کۆماری تورکیا کە سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەشی لە ئەستۆ بوو ، لە گوتاری کۆتایی کۆبوونەوەکەدا کوتی : ئەو کۆبوونەوەیە بە دروشمی هاودەنگی و یارمەتی بۆ هاوکاریی زۆرتری ئەندامەکانی بەڕێوە چوو .

ناوبراو کوتیشی : ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە تەنیشت فەلەستینە و لە بواری سیاسی و ئابوورییەوە داکۆکی لە فەلەستینییەکان دەکات .

سەرۆک کۆماری تورکیا بەبێ ئەوەی بڕگەکانی ڕاگەیەندراوی کۆتایی بخوێنێتەوە کوتیشی کە بڕیارەکانی ئەو کۆبوونەوەیە هیوای بەخشیوەتە گەلانی موسوڵمان بۆ پێشکەوتن و خۆش بژی و دادگەری و ئاشتی .

ناوبراو کوتیشی : بۆ جێگیر کردنی دادگەری و بۆ پێشگرتن لە ستەم هەوڵ دەدەین .

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان و شاندی هاوڕێی ، سەرلە ئێوارێی ئەمڕۆ هەینی بۆ درێژە دان بە دانوستانی دوو لایەنە لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی تورکیا لە ئەستەمۆڵەوە دەڕواتە ئانکارا ی پێتەختی تورکیا .

دوکتۆر ڕەوحانی دوێنێ لە گوتاردەرانی سەرەکیی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئیسلامی بوو ، کە زۆرترلە 30 وڵات لە ئاستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەوڵەت تێیدا بەشدار بوون .

هاوکات لەگەڵ ئەو کۆبوونەوەیە ، سەرۆکایەتیی دەورەیی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بۆ خولێکی سێ ساڵان لە میسرەوە درایە تورکیا .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیە ، چاوپێکەوتنی دوو لایەنەی لەگەڵ سەرانی وڵاتانی ئیسلامی ئەنجام دا و شەوی ڕابردوو لە کۆڕی گروپێک لە ئێرانییەکان و بلیمەتان و بازرگانانی ئێرانی دانیشتووی ئەستەمۆڵ دا ئامادە بوو .