• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 276
  • چوار شەممه 25/1/1395
  • رۆژژمێر :

ئەم خواردنەوانە ھێورت دەکەنەوە و مێشکت ساف دەکەن

ئارامی مێشک

 مرۆڤ لە ژیانی رۆژانەیدا ھەست بە چەندین جۆر فشار دەکات کە لەسەریەتی و ئەوەش وادەکات دوودڵ بێت و ھەست بەئارامی نەکات.
ھەربۆیە دەتوانیت چەند جۆرە خواردنەوەیەک بەکاربھێنیت لە کۆتایی رۆژەکەتدا پشوویەکی سەیرت پێدەدات و یارمەتیت دەدات بحەوێیتەوە، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ئاو: خواردنەوەیەکی سەرەکییە کە پێویستە بۆ ئارامکردنەوەی مێشک و پێویستە ھەمیشە پێت بێت.
-دەتوانیت گوڵی جۆراوجۆر لەناو ئاودا بکووڵێنیت و لەگەڵ ھەنگویندا تێکەڵی بکەیت و بەوشێوەیە ئارام دەبیتەوە و بۆنە خۆشەکەی پشووت پێدەدات.
-ئاو یان چای نەعنا زۆر بەسوودە بۆ ئارامبوونەوە و سەرئێشە ناھێڵێت و گەدە ساف دەکات.
-چای سەوز یەکێکە لە خواردنەوە بەسوودەکان بۆ جەستە و دەتوانێت فشاری دەروونی کەمبکاتەوە و ماددەی سینانینی تێدایە کە ئارامکەرەوەیە.
-چای ئەو سەوزەواتانەی کە ڤیتامین سییان تێدایە زۆر بەسوودن چونکە ڤیتامین سی دژە ئۆکسێنەرە و ماددە ژەھراوییەکان لەناودەبات.

سایتی جامی کوردی