گووشی مۆبایل له کۆمه‌ڵی بنه‌ماڵه‌دا
«الَّذِینَ یَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِیثَاقِهِ وَیَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ یُوصَلَ وَیُفْسِدُونَ فِی الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿بقره/٢٧﴾ ئه‌وان که‌سانێکن که په‌یمانی خۆیان له گه‌ڵ خوا (که بریتیه له یه‌کتاپه‌ره‌ستی، پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ئه‌رکه‌کانی سه‌رشان) دوای پته‌و کردنی ( به پێی به‌ڵگه‌ی ئه‌قڵی و نزانستی، به هۆی به‌ڕێوه نه‌بردنی) ده‌شکێنن، و ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمنی داوه به پێوه‌ندی له‌گه‌ڵی ده‌بچڕێنن و له سه‌ر زه‌وی خه‌ریکی خراپکاری و ئاژاوه نانه‌وه ده‌بن؛ ئه‌وان ماڵ وێرانکه‌ری خۆیانن ."
بێ گۆمان بۆ به‌جێ هێنانی سیله‌ی ڕۆحم ده‌بێ به‌و خزمانه‌ی که زۆرتر مافیان به گه‌ردنی ئێمه هه‌یه ، زۆرتر بایه‌خ به‌ین... به وته‌ێیکی تر ئه‌وان بخه‌ینه پێش خزمه‌کانی دیکه‌مان؛ له‌وانه‌ی که له سه‌ر یه‌که یه‌که‌ی ئێمه مافیان هه‌یه ، دایک و باوکی ئێمه‌ن .
له‌م وتاره‌دا تێده‌کۆشین به چه‌ن خاڵ سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئه‌و خۆشه‌ویستانه ئاماژه بکه‌ینبۆ ئه‌وه‌ی به هۆمێدی خوا له ده‌رفه‌تی ڕۆژه‌کانی نه‌ورۆزدا ، زۆرترین که‌ڵک وه‌ر بگرین.
مافی له پێش تر بوونی ڕێز
بێ گۆمان ئێوه‌یش چاوتان پی که‌وتوه که له نێو کۆمڵێکدا ، زۆرێک له‌بایی سه‌رنجدان و قسه کردن له گه‌ڵ یه‌کتری ، سه‌رقاڵی مۆبایله‌که‌یان ده‌بن ... ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ئه‌وان چاوه‌ڕێی نیگای ئێوه‌ن و ئێوه‌ش نیگای خۆتان له‌وان ده‌گرنه‌وه . بێ گۆمان ئه‌م کاره جۆرێک بێ ڕێزیه به ده‌ورو به‌ریه‌کان به تایبه‌ت به دایک و باب . له لێ گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌کاندا نیگای به سۆزی منداڵ بۆ دایک و باب به جۆرێ خواپه‌ره‌ستی ده‌ژمێررێت ، حه‌یفه که مرۆفی ژیر ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌س بدات .
به شێوه‌ی ڕه‌سم و یاسا سه‌ره‌تا له به‌ر ڕێز و ئه‌ده‌ب ده‌چن بۆ دیتن و سه‌ردانی گه‌وره‌کانی خزم و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه نه‌کرێ جۆرێ بێ ڕێزی ئه‌ژمار دێت .
له سووره‌ی پیرۆزی ئه‌سرادا ده‌خوێنین : «و قضی ربک الا تعبدوا الا ایاه و بالوالدین احسانا اما یبلغن عندک الکبر احدهما، او کلاهما فلا تقل لهما اف و لا تنهرهما و قل لهما قولا کریما...[اسراء/ 23]
"خوای تۆ حۆکم ده‌کات که جگه له‌و مه‌په‌رستن و له گه‌ڵ دایک و باب چاکه بکه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ردوویان یان یه‌کێکیان گه‌یشته ته‌مه‌نی پیری ؛ هه‌رگیز وشه‌ێیک مه‌ڵێن به‌وان که دڵیان بشکێت و که‌مترین ئازاریان پێ مه‌گه‌ینن و له‌گه‌ڵیان به ڕێز و ئه‌ده‌ب قسه بکه‌ن ."
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا وشه‌ی "اف" به هه‌ر شتێکی بچووک ئێژن که ببێته هۆی دڵشکانی دایک و باب. که‌وابوو ئه‌گه‌ر ئێمه له سه‌ردانه‌کانماندا که‌سێکی دیکه بخه‌ینه پێش دایک و باب که‌مته‌رخه‌میمان کردوه و ده‌بینه هۆی دڵشکانی ئه‌وان ، و کاره‌که‌مان ده‌بێته یه‌کێک له نموونه‌کانی "اف" . که وابوو باشتر وایه له ڕۆژانی له‌به‌ری نه‌ورۆز به‌ر له‌وه‌ی که بڕۆین بۆ سه‌ردنی دۆست و خزم، سه‌ره‌تا سه‌ردانێکی دایک و بابمان بکه‌ین و له‌وانه‌وه ده‌سی پێ بکه‌ین.
بێ گۆمان ئه‌م کاره جگه له‌وه‌ی که جۆرێک ڕێزگرتن له‌وان به ئه‌ژمار دێت، ؛ له نگای خه‌ڵکیش ئێوه ، مرۆفێکی به ئه‌ده‌ب و قه‌در ناس ده‌ناسرێن.
به ته‌واوی بوونمان بڕۆین بۆ سه‌ردانیان
کێشه‌ێیک که له‌م دواییانه‌دآ ىوـآة ثێش هاتوه و بوه‌ته هۆی خه‌فڵه‌تی ئێمه له ڕێز گرتن له ده‌ورو به‌ریه‌کانمان به تایبه‌ت له دایک و بابمان ؛ دڵ گره‌وی و هۆگری زۆری ئێمه‌یه بۆ مۆبایل و ئامێره جۆراو جۆره‌کانی تری وه‌کوو ئینترننت و یاریه‌کانی .
بێ گۆمان ئێوه‌یش دیوتانه که له نێو کۆمڵێکدا که داده‌نیشن ، زۆرێک له‌وان له‌بایی سه‌رنجدان و قسه کردن له گه‌ڵ یه‌کتری ، سه‌رقاڵی مۆبایله‌که‌یان ده‌بن ... ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که ئه‌وان چاوه‌ڕێی نیگای ئێوه‌ن و ئێوه‌ش نیگای خۆتان له‌وان ده‌گرنه‌وه . بێ گۆمان ئه‌م کاره جۆرێک بێ ڕێزیه به ده‌ورو به‌ریه‌کان به تایبه‌ت به دایک و باب . له لێ گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌کاندا نیگای به سۆزی منداڵ بۆ دایک و باب به جۆرێ خواپه‌ره‌ستی ده‌ژمێررێت ، حه‌یفه که مرۆفی ژیر ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌س بدات و خافڵ بێت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) فه‌رمووی: " هه‌ر منداڵێ چاکه‌کار که به سۆزه‌وه ته‌واشای دایک و بابی بکات به‌رانبه‌ر به هه‌ر ته‌واشاکردنێک سه‌وابی حه‌جێکی وه‌رگیراو ده‌بات، پرسیاریان کرد ،حه‌تا ئه‌گه‌ر ڕۆژێ 100 جاریش ته‌واشایان بکات؟ فه‌رمووی : به‌ڵێ خوا گه‌وره‌تر و پاکتره ." [بحارالانوار، ب 74، ل 73]
بێ گۆمان کاتێک ئێمه له لای ئه‌وان داده‌نیشین ، خه‌ریکی مۆبایله‌که‌مان بین ، ئه‌م کاره ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی ئه‌وان ، حه‌تا ئه‌گه‌ر ئێمه‌یش خۆمان بخه‌ینه جێگه‌ی ئه‌وان ، ناتوانین خۆمان ڕابگرین که ئه‌مه‌ش ده‌بێته نموونه‌ێیک له به‌رچاو نه‌گرتنی مافی دایک و باب.
ئه‌میرۆلمۆمین ( ر. خ) فه‌رمووی: " «من احزن والدیه فقد عقهما؛که‌سێ که دایک و بابی خه‌مبار بکات عاقی ئه‌وان بوه .( واته مافی ئه‌وانی به‌ڕێوه نه‌بردوه ) " [بحار الانوار، ب 74، ل 64]