• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 295
  • دوو شەممه 24/12/1394
  • رۆژژمێر :

حەزرەتی فاتمه (س.خ) سەروەری ژنانی عالەم

شەهید بوونی حەزرەتی فاتمه (س.خ)


حەزرەتی فاتمه زارا (س.خ) چاکترین ژنی جیهانه و له پێشگای خوای مەزن مەقامێکی گەورای هەیە و بە تەواوی ژنانی عالەم هەڤیازی هەیە. لەرەوایاتی زۆر که شێعە و سوننی نەقلیان کردووه له ئەم بابەتە زۆر مالومه.
پێغەمبەری خوا (د.خ) سەبارەت بە حەزرتی زارا(س) فەرمووی:کچەکەم فاتمه (س.خ) هەم لەخۆیدا و هەروەها لەبەر حەسەبو نەسەب ، چاکترین ئینسانی بانێ زەوی یە.(1)
لە حەدیسێکی تردا ئەفەرمی: منداڵەکانم حەسەن و حۆسەین دوای من و باوکیان ،چاکترین ئینسانی بانێ زەوی ین و دایکیان فاتمه (س.خ) بەرترین ژنی بانێ زەوی یه.(2)
لە حەدیسێکی تر ئەهاتووە که: فاتمه سەروەری ژنانی عالەمە.(3)
و لە حەیسێ چوارم پێغەمبەری خوا ئەڵێ: مەلەکێکی بە من زاهیر بوو که بێ سابقه بوو،لەناوی قسەکانی  چاوڕۆشنی ئەدا که حەسەن و حۆسەین سەروەری گەنجانی خەڵکی بەهەشتن و دایکان فاتمه سەروەری ژنانی بەهەشته.(4)
لە ئەم چوار حەدیسه که سەرچاوەکەیان کتێبی زانایانی ئەهڵێ سوننته ، حەزرەتی فاتمه(س.خ) چاکترین ژنی عالمه.
لەناوی قورئانی کەریمدا لە سوورەی ئاڵێ عێمران ، ئایەتی دوو ئەهاتووە که حەزرەتی مەریم چاکترین ژنی عالەمە. ئیستا ئەم پرسیاره پێش دێ که:
لەئەم دوو خاتوونە کامیان چاکترین ژنی عالەمە؟
حەسەن کوڕی زیاد لە ئیمامی سادق (س.خ) ئەم بابەتە پرسی ، ئەو حەزرەته لە وڵامی  فەرمووی:
ئەمەکە لە قورئان ناوی حەزرەتی مەریەم دا بە سەرناوی چاکترین ژنی عالەم هاتووه پێوەندی بە زەمانی خۆیە بەڵام حەزرەتی فاتمه زارا (س.خ) خەڵکی عالەم و خەڵکی بەهەشت لە ئەوەل تا ئاخره.(5)

ژێده‌رەکان:
1ـ ان فاطمه ابنتى خير اهل الارض عنصرا و شرفا و كرما. (فرايد سمطين، ج 2، ص 68، ش 392).
2ـ الحسن والحسين خير اهل الارض بعدى و بعد ابيهما و امهما افضل نسا اهل الارض. (بحار، ج 43 ص 19، ح 5).
3ـ انها سيدة نساء العالمين. شرح نهج‏البلاغه ابن ابى‏الحديد، ج 9، ص 193.
4ـ ان الحسن والحسين سيد شباب اهل الجنة و امهما سيدة نساء اهل الجنة. (كنزالعمال، ج 12 ص 107 و 108، ش 34017- فرائد السمطين، ج 2، ص 20، ش 363).
5ـ قلت لابى‏عبداللَّه عليه‏السلام قول رسول‏اللَّه: فاطمة سيدة نساء اهل الجنه، اسيدة نساء عالمها؟ قال عليه‏السلام تلك مريم و فاطمه سيدة نساء اهل الجنة من الاولين والاخرين. (جلاءالعيون شبر، ج 1، ص 131).