میکائیل له ته‌کووزی بواندن ئه‌رکی چیه ؟
ناوی میکائیل له قۆرئاندا ته‌نیا له یه‌ک سووره وه به شێوه‌ی "میکال" هاتوه .
که ده‌فه‌رموێت : «مَنْ كانَ عَدُوًّا لِلَّهِ وَ مَلائِكَتِهِ وَ رُسُلِهِ وَ جِبْرِیلَ وَ مِیكالَ فَإِنَّ اللَّهَ عَدُوٌّ لِلْكافِرِینَ» [بقره/ 98]
واته: که‌سێ که دۆژمنی خوا و فریشته‌کانی و نوێنه‌ره‌کانی و جبره‌ئیل و میکائیل بێ (کافره) و خوا دۆژمنی کافرانه . سه‌باره‌ت به جێگه و پێگه‌ی میکائیل له قۆرئاندا ته‌نیا هه‌ر ئه‌م ئایه‌ته هه‌یه و سه‌باره‌ت به هۆی هاتنه خواره‌وی ئه‌م ئایه‌ته چه‌ن شتیان گۆتوه .
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ر قه‌تره بارانێ که دێته سه‌ر زه‌وی و هه‌ر گه‌ڵاێیک که سه‌وز ئه‌بێت یان ئه‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی ، له ژێر چاودێری میکائیله .
کاتێک پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ) هات بۆ شاری مه‌دینه ، ڕۆژێکیان عه‌بدۆڵڵای کۆڕی سووریا (یه‌کێک له زانایانی جووله‌که) له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک جووی فه‌ده‌ک ، هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ) و چه‌ن پرسیاری جۆراو جۆریان لێ کرد . له‌و پرسیارانه‌ی که نیشانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د. خ) بوو . بۆ نموونه گۆتیان : ئه‌ی محه‌ممه‌د خه‌وت چۆنه؟ چوونکو ئێمه زانیاریمان هه‌یه سه‌باره‌ت به خه‌وی پێغه‌مبه‌رێ که قه‌راره بێ . فه‌رمووی : «تنام عینای و قلبی یقظان! : واته: چاوم ئه‌نوێ به‌ڵام دڵم به خه‌به‌ره "
گۆتیان ڕاستت گۆت ئه‌ی محه‌ممه‌د(د. خ) دوای چه‌ند پرسیاری جۆراو جۆری دیکه . ئیبنی سووریا گۆتی : ته‌نیا یه‌ک پرسیار ماوه ئه‌گه‌ر ئه‌وێش درۆست وڵام بده‌ی بڕوقات پێ ده‌که‌ین و ده‌که‌وینه شوێنی ڕیبازه‌که‌ت.
ناوی ئه‌و فریشته‌ی که دێته لات له لایه‌ن خواوه جیه ؟ فه‌رمووی : جبرئیل . ئیبنی سووریا گۆتی : ئه‌وه دۆژمنی ئیمه‌یه ، فه‌رمانی سه‌خت وه‌کوو جیهاد و شه‌ڕ دێنێ ، به‌ڵام میکائیل هه‌میشه فه‌رمانی ساده و ساکار دێنێ ، ئه‌گه‌ر فریشته‌که‌ت میکائیل بوایه بڕوامان پێت ده‌هێنا ! [فضل بن حسن طبرسی، تفسیر مجمع البیان، ترجمه دكتر محمد مفتح، ج1، ص 274]
وشه‌ی "میکاڵ" له زمانی عێبری هاتوه‌ته نێو زمانی عه‌ره‌بی فریشته‌ێیکی نزیکی خوایه که جوو و ته‌رساکان به نێوی "میشێل" ناوی ده‌به‌ن . [خزائلی، محمّد، اعلام قرآن، ص 628 و 629]
هه‌ر فریشته به‌رپرسی تایبه‌تی شتێکه
به پێی لێ گێڕانه‌وه‌کان هه‌ر فریشته به‌رپرسی تایبه‌تی ئیشێکه . عێزرائیل به‌رپرسی گێان کێشانه . ئیسرافیل به‌رپرسی فوو کردن به سووره له کاتی هاتنی قیامه‌ت . میکائیل به‌رپرسی ڕزق و ڕۆزی مرۆفه . (بحار الانوار،علامه مجلسی، ج56، ص260)
له لێ گێڕانه‌وه‌ێیکی تردا هاتوه : میکائیل گه‌وره‌ی ئه‌و فریشتانه‌یه که به‌رپرسی ڕۆزین وه‌کوو هه‌ور و باران و با و تۆفان و ... . [بحارالانوار، ج 59، ص 221]
خوالێ خۆش‌بوو مه‌جلێسی ده‌گێڕێته‌وه که میکائیل . گه‌وره‌ی ئه‌و فریشتانه‌یه که به‌رپرسی ڕۆزین . (همان، ص 221) ئه‌وانه جگه له‌م ئه‌رکه‌ی که سه‌باره‌ت به مرۆف و جیهان هه‌یانه ، وه‌کوو فریشته‌کانی تر خه‌ریکی خواپه‌ره‌ستی و ته‌سبێحی خوای مه‌زنن .
ئه‌میری بڕواداران (ر. خ) سه‌باره‌ت به هه‌رێمی فریشته‌کان وتارێکی شیاوی بیستنی هه‌یه : " کۆمه‌ڵێ له فریشته به‌رده‌وام خه‌ریکی کڕنوش بردنن . کۆمه‌ڵیک خه‌ریکی چه‌مینه‌وه‌ن(ڕکوع) ئه‌مانه توانای وه‌ستانیان نیه . کۆمه‌ڵیک هه‌موو کات به ڕیز وه‌ستاون لێک بڵاو نابن . کۆمه‌ڵیک هه‌رکات ته‌سبێح ئه‌که‌ن و هیچکات مانوو نابن . هیچ کات ناخون . ئه‌قڵیان تووشی هه‌ڵه نابێ ، له‌شیان سست نابێت و هیچ شتێک فه‌راموش ناکه‌ن . بڕێکیان جێ متمانه‌ی وه‌حی خوان بۆلای پێغه‌مبه‌ران که هه‌موو کات له هاتوو جۆدان . کۆمه‌ڵیکیان نگابانی خه‌ڵکین ، و کۆمه‌ڵیک درگابانی به‌هه‌شتی خوان . بڕێکیان هه‌ڵگری عه‌رشی خوان " . (نهج البلاغه، خطبه 1)
له‌م لێ گێڕانه‌وانه ده‌رئه‌که‌وێ که فریشته‌کان هه‌رکامیان به‌رپرسی کارێکن تایبه‌ت به خۆیان ، به‌ڵام ته‌سبێح و خواپه‌ره‌ستی ئه‌رکی هاوبه‌شی هه‌موویانه .
به پێی لێ گێڕانه‌وانه ئیسلامیه‌کان ، جبره‌ئیل و میکائیل، یه‌که‌مین که‌سێک بوون له نێو فریشته که کڕنوشیان بۆ ئاده‌م برد له‌و کاته‌ی که ئیبلیس نافرمانی کرد و کڕنوشی نه‌برد . [همان]
شه‌بسته‌ری له ئه‌علامۆلقۆرئاندا ده‌نووسێ: « نزل مع جمع من الملائكة علی رسول الله صلّی الله علیه و آله و كان مِن الملائكة الذین نصروا النبی صلّی الله علیه و آله و المسلمین فی واقعة بدر. [شبستری، عبدالحسین، اعلام القرآ‌ن، ق‌م، انتشارات دفتر تبلیغات اسلامی حوزة علمیه، 1379 ش، ص 958]
میکائیل یه‌کێک له‌و فریشتانه بوو که له کاتی شه‌ڕی به‌دردا هات بۆ یارمه‌تی مۆسڵمانان . میکائیل فریشته‌ی خوا ، له لایه‌ن خواوه هاتبوو بۆ ڕۆزی بوونه‌وه‌ره‌کان و له کار و باری گرنگدا هاوڕێ جبرئیل بوو .
یونانیه‌کان له سه‌ر ئه‌و بڕوا بوون که "میکال" کێشکچی هه‌موو زریاکانی جیهانه .