• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 505
  • دوو شەممه 12/11/1394
  • رۆژژمێر :

تایبەتمەندییەکانی ئینقلاب

 ئینقلاب

ھەر چەن کە ھەموو ئینقلابەکانی دنیا چەن خاڵێکی ھاوبەشیان بووە بەڵام ھەر شۆڕش و ئینقلابێک تایبەتمەندی گەلێکی بووە کە لە باقی ئینقلابەکان دا بوونی نییە لەم بابەتە ئینقلابی ئیسلامی ئێرانیش تایبەتمەندی گەلێکی ھەیە کە پوختە و پێڕستەکەی ئەمانەن

1. سەروەری ئەڵلا

ئینقلابی ئیسلامی ئێران بە دەست کەسانێک دەستی پێ کرد و بە ئاکام گەیشت کە باوڕیان بوو سەروەری تەنیا بۆ خودایە و ناردراوی خودا (د.خ) و خاندان و ساڵحانی بێ گوناحی خودا و ھەر کەسێک بێجگە لە ڕێی ئەوان دەسڵات بە دەست بگرێت سەرکەشە و دوور لە یاساکانە ھەر بەو ھۆوە دەسەڵاتی پادشاکانیان لە ھەموو چەرخەکانی مێژوودا نادرووست و نایاسایی زانیوە و لە کاتی نەبوونی ئیمامی زەمان ((عج)) تەنیا دەسەڵاتی فەقێیێکی زانا و دوانزە عیلمیان وەکوو نوێنەری ئیمامی زەمان ((عج)) بە درووست زانیوە و تەواو.

2. دەسەڵات و دەس ڕویشتنی ڕێبەر

ھەر چەن کە لە  ھەموو ئینقلابەکان دا خەڵک گوێبیستی ڕێبەری ئینقلاب بوون و گوێیان بە فەرمانەکانی داوە و تەکانیان وەرگرتووە بەڵام ئەم باسە لە ئینقلابی ئێمەدا زۆر بەرچاوتر بووە چونکا ڕێبەری ئینقلاب لە جل و بەرگی زانایێکی کامڵ و نوێنەرایەتی لە لایەن ئیمامی زەمانەوە ((عج)) ناسراوە و باوڕی خەڵک ئەوەیە لادان لە فەرمانی ئەو بێ ڕێزی بە ئیمامی زەمانە و لادان لە فەرمانی ئیمامی زەمان لادان لە فەرمانی خودایە، کە ئەویش دەبێتە ھۆی دەرچوون لە دین ھەر بۆیە گوێ دان بە فەرمانەکانی ڕێبەری لە ھەموو دەورەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وەکوو بەڕێوە بردنی فەرمانەکانی خودا بووە، لێرەدایە کە جیاوازی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەگەڵ باقی ڕێبەرەکان خۆی پیشان دەدات و فەرمانی ئەو کاریگەری زۆرتر و بەرچاوترە

3. ڕۆحانییەت

ڕۆحانییەت لە بەشی ڕاگەیاندن و ئاگاکردنەوەی خەڵک (بە سەرنج گرتن بۆ ئەوەی کە ڕاگەیاندنەکانیان لە مانگەکانی ڕەمەزان و سەفەر و فاتمییە درێژەی پەیا کردووە) ولە گەیاندی پەیامی ڕێبەری بە خەڵک و بازکردنی ئامانجەکانی ئینقلاب و وتنەوەی فەساد و ناکارامەیی دام و دەزگای دەسەڵاتدار نەخشێکی تایبەتیان بووە بە لە بەر چاوگرتنی ئەو ڕاستییەی کە ھیچ دام دەزگایێکی ڕاگەیاندنیان بە دەستەوە نەبووە بەڵام ھاوکات بیر و ڕای ڕێبەریان بە خەڵک ڕادەگەیاند و ڕای ڕێبەریان بۆ خەڵک شی دەکردەوە نموونەی بەرچاوی عاشوورای ساڵی42 کە بە گەڵاڵەیێکی باش تەلەبە و وتاربێژەکان بیر و ڕای ئیمامیان سەبارەت بە ڕژیمی دەسەڵاتدار بە خەڵک ڕاگەیاند کە خەڵک دەبێت بەرانبەر بە ڕژیمی حاکم بوەستن ھاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ئیمام لە قوم ئەو وتارە مێژووییەی بەرانبەر بە شا خوێندەوە تەلەبە و وتار بێژەکانیش لە سەرانسەری وڵات بیر و ڕای ئیمامیان ڕادەگەیاند کە ئەم دەرفەتە بۆ ھیچ ئینقلابێکی دیکە دەستی نەداوە.

 

4. یەکیەتی و ھاوڕێیەتی ھەموو چین و توێژەکانی خەڵک

لەو جێگەی کە 99.2 لە سەدی خەڵکی ئێران موسڵمان بوون و ئینقلابیش ناوەرۆکێکی ئیسلامی بووە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە تەلەبە و خوێندکار و شاری و دێھاتی لە بازاڕی و کەشاوەرز و باسەواد و بێ سەواد ... بە گشتی لە ڕێی ئینقلاب دا     ھاو قسە و ھاو بیر بوون و پشتی یەکیان گرتووە و دەستیان لە ناو دەستی یەک ناوە و لە دژی ڕژیمی حاکم وەستاون ھیچ ئینقلابێکی دنیا ئەم یەکڕەنگی و ھاوڕێیەتییەیان نەبووە چونکا ئینقلابی کاریگەری تەنیا ھاوڕێیەتی کرێکارەکانی لە پشت بووە و ئینقلابی ئازادی خوازەکان تەنیا یەکیەتی ئازادی خوازەکانی لە پشت بووە.... و ئینقلابی ئیسلام یەکگرتووی و یەکپارچەیی موسڵمانانی بە دواوەیە.

5. بنکەی ئینقلاب

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئینقلابە ناوەندە سەرەکی و پێگە دایمییەکانیەتی لە حەوزە و حوجرە ئایینییەکان، زانستگاکان، خوێندنگەکان، مزگەوتەکان و حسەینییەکان کە لە ڕوانگەی خەڵکی ئێرانەوە وەکوو شوێنگەلێکی پیرۆز  ناسراون و چاو و دڵی خەڵک لەم شوێنانەیە و بە چاوی حورمەتەوە بۆیان دەڕوانن ناوەندە سەرەکییەکانی ئەم ئینقلابە بوون و پیرۆزی ئەم ناوەندانە بە نۆبەی خۆیان بەشێکی زۆر باشیان بووە لە ڕێکخستن و ھاوڕێ کردنی خەڵک.

6.  ئامانجی ئینقلاب

ئامانجی بزووتنەوەکە ھەر لە سەرەتاوە دیار بووە و لە دروشم گەلێکی وەکوو : سەربەزۆیی، ئازادی، جومھووری ئیسلامی ،خۆی پیشان داوە لە ڕێگە خستنی خەڵک دا بەشێکی گرینگیان بووە.

7. سەربەخۆیی ئینقلاب

یەکێکی ترلە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئینقلابە ئەوە بوو کە ھەموو داخوازییەکانی خۆی ( چ لە ڕوانگەی فەرھەنگی و چ لە ڕوانگەی سیاسیەوە و چ ھاو ڕەنگ کردنی خەڵک بە تایبەت لە مەسەلەی ڕێبەری ) لە ناو سنووری ئێرانەوە وەبەر ھاتووە و لە ناو خۆی ئیسلام و موسڵمانان تێ نەپەڕیوە یانی نە ئاتاجی کومۆنیستی ڕۆژھەڵات بووە و نە ئاتاجی کاپیتالیسمی ڕۆژئاوا بەڵکوو بە گشتی ئیش و کارەکانی لە ناو دەروونی ئیسلام و ڕێبەری و ڕێبەرانی دینی و سیاسی  و بە تایبەت ڕێبەری ئیمام خومەینی ((رە)) ڕێک بووە و پێک ھاتووە.

8. گرتنی ئەرتەش

ئینقلابی ئێمە بۆ شکست دانی ڕژیمی حاکم و لە کار خستنی شێوازێکی تازەی بەکار ھێنابوو کە ئەویش داگیرکردنی ئەرتەش بوو. چونکا بەم شێوە زانستییە و حەساو کراوە ھیچکات خەڵک بەرانبەر بە ئەرتەش نەوەستاو و خەڵک ئەرتەشیان بە دوژمنی خۆیان نەزانی بەڵکوو لەو کاتەی کە ڕژیم ئەرتەشی دەناردە ناو شەقامەکان بۆ کوشتنی خەڵک، خەڵک نە تەنیا لە ڕووی ئەرتەش ئەسڵەحەی نە دەکێشا بەڵکوو دروشمیان ئەمە بوو:
ئەرتەش برای ئێمەیە ھەر بۆیە ئەرتەشی سەر تا پا چەک دار ھاتە سەر خۆ و تەسلیمی خەڵک نەبوو بەڵکوو ھاتەڕیزی خەڵکەوە و ئەم شێوە کارە بە کەمترین ھۆرتە و بەرەوە گەورەترین سەرکەوتنی وەچنگ ھێنا ئەگەر نا خەڵک بە شێوەیێکی دیکەوە بەرانبەر بە ئەرتەش ڕابوەستایێتن بە متمانەوە بە کوشتەیێکی زۆریشەوە نەیان ئەتوانی بەم خێراییە بە ئاکام و سەرکەوتن بگەیێن ھەر بۆیە ئیمە لەم کارە بە ھاودەنگی ئەرتەش ناومان برد نە تەسلیم بوونی ئەرتەش کاتێک کە ئەرتەش ھاوڕێ بوو لەگەڵ خەڵک نە تەنیا کاری بە سەر خەڵکەوە نەبوو بەڵکوو لە شەڕ و کارەساتەکانی دواتر ھاتە بەرە و پیری خەڵکەوە (ھەڵبەت حەساوی ھەندێک لە ئەرتەشییە خاینەکان جیایە).

9. شەھادەت خوازی

لە ئاخرەوە تایبەتمەندیییکی تایبەت کە لە ئینقلابی ئێمەدا بوو کێشەی ئامانج دار بوون و شەھادەت خوازی بوو کە خەڵکی ئێران کوژراوەکانی ڕێگای ئینقلابیان وەکوو کوژراوەکانی سەرەتای ئیسلام ناو دەبرد و نە تەنیا کوژران لەم ڕێگەیان بە کەم نەدەزانی بەڵکوو ئەم کارەیان مایەی سەرفرازی و بەختەوەری دەبینی و بە گیان و دڵەوە دەڕۆیشتن بەرەو پێشوازی ھەر بۆیە ئەم ئینقلابە بە خوێنی دەیان ھەزار شەھید و گیان بەخت کراو و کەم ئەندام و بێ سەر وشوێن بە ئاکام گەیشت و ھەر ئەم بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدانەن کە پارێزەری ئینقلابن و سڵامەتی و سەربەرزی ئینقلاب بە دەست ئەمان بۆ ھەمیشە پارێزراوە.

وەرگیراو لە کتێبی ئینقلابی ئیسلامی و ڕیشەکانی

سایتی شەهیدئاوینی