مۆزێك بخۆ‌و بخه‌وه
هه‌ندێك میوه سودی ته‌ندروستی باوه‌ڕپێنه‌كراوی هه‌یه، یه‌كێك له‌و میوانه مۆزه، گه‌لێك سودی هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێش نوستن بخورێت.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌ین)ی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی به‌گران خه‌وت لێده‌كه‌وێت، ئه‌وا پێویسته پێش نوستن ته‌نیا یه‌ك مۆز بخۆی، له‌گه‌ڵ دانیشتن به‌بێ جوڵه بۆ ماوه‌ی (10) خوله‌ك، چونكه یارمه‌تیده‌ره بۆ زوو خه‌وتن، چونكه به‌خواردنی مۆز له‌ش ماده‌ی (سیرۆتین) ده‌رده‌دات، كه كاریگه‌ری بۆ نوستن هه‌یه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، جگه له‌وه‌ی خواردنی مۆز یارمه‌تی زوو نوستن ده‌دات، هاوكات به‌هۆی بونی ماده‌ی (ڤیتامین‌و چه‌وری‌و شه‌كر)، مۆز به‌چاره‌سه‌ری به‌رزی په‌ستانی خوێن داده‌ندرێت.
به‌هۆی بونی ڤیتامین، مۆز به‌سوده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ‌و هه‌وكردنی سنگیان هه‌یه.
له‌پێكهاته‌ی مۆزدا فۆسفۆر هه‌یه كه چاره‌سه‌ری دڵ تێكهه‌ڵدان‌و سكچون ده‌كات.
مۆز مێشك به‌هێز ده‌كات، هاوكات به‌هۆی بونی كالیسیۆم‌و ئاسن بۆ كه‌سی وه‌رزشه‌وان به‌سوده به‌تایبه‌ت بۆ دروستكردنی ماسولكه، به‌هێزكه‌ری ئێسك‌و ددانه به‌تایبه‌ت بۆ منداڵی تازه له‌دایكبوو.