• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 481
  • دوو شەممه 12/11/1394
  • رۆژژمێر :

بیرەوەری ڕێبەری لە ڕۆژی ھاتنەوەی ئیمام خومەینی (رح) بۆ ئێران

 ڕۆژی ھاتنەوەی ئیمام خومەینی (ره) بۆ ئێران

یەکێک لە بیرەوەرییە خۆشەکانم، لەو شەوەدایە کە ئیمام تەشریفیان ھاتەوە بۆ ئێران؛ یانی ڕۆژی دوازدەی ڕێبەندان – شەوی سێزدەھەم – ڕەنگە بزانن یاکوو بیستبێتان کە کاتێک ئیمام ھاتنەوە، ڕۆیشتن بۆ بەھەشتی زەھرا وتارێکیان خوێندەوە دواتر بە ھێلی کۆپتێرێک کە ماتڵیان بوون لەو شوێنە دوور کەوتنەوە.

تا چەند کاتژمێرێک کەس نیدەزانی کە ئیمام تەشریفیان لە کوێیە! ھۆکارەکەیشی ئەوە بوو کە ھێلی کۆپتێرەکە ئیمامی بردبوو بۆ شوێنێک کە خەڵوەت و دوور لە شلووقی بێت؛ چون ئەگەر بیویستایە لە شوێنێک بنیشێتەوە کە خەڵکی لێیە، ھەموو کۆدەبوونەوە و بە ھیچ شێوەیێک نەیان دەھێشت کە ئیمام لە شوێنێک کەمێک پشوو بدەن و ماندوویەتی دەر بکەن.

ھێلی کۆپتێرەکە ڕۆیشت بۆ شوێنێک لە ڕۆژئاوای تاران و لەوێ نیشتەوە و دواتر ماشینێک ئیمامی سوار کرد. ماشینەکە ماشینی ھەر ئەم ((ئاغای ناتقی نووریە)) بوو ئیمامیان سوارکرد – خوا لێ خۆش بوو حاج ئەحمەدی کوڕی ئیمامیش بوو – ئیمام فەرموویان:

بمبەن بۆ شەقامی وەلی عەسر؛ لەوێ ماڵی یەکێک لە قەومەکانە. جوانیش نەیان دەزانی؛ ئەڕۆیشتن و شوێن بە شوێن پرسیاریان دەکرد تاکوو دۆزیانەوە – ماڵی یەکێک لە قەومەکانی ئیمام – بێ ئەوەی کە پێشتر بزانن، ئیمام دەڕۆنە ماڵیانەوە!

ئیمام ھێشتا نوێژیان نەخوێندبوو – دوانیوەڕۆ بوو – لە بەیانییەوە کە ئیمام تەشریفیان ھاتەوە – کاتژمێر دەور و بەر نۆ و وردەیێک – و ڕۆیشتن بۆ بەھەشتی زەھرا تاکوو دوانیوەڕۆ نە نەھاریان خواردبوو، نە نوێژیان کردبوو، نە توانیبوویان تۆزێک پشوو بدەن! دەڕۆن بۆ ئەوێ کە نوێژێک بخوێنن و ماندوویەتییێک دەر بکەن. ئیتر بۆ کەسێک زەنگ نادەن؛ یانی کاتێک کە دەڕۆن بۆ ئەوێ، لەگەڵ کەس دا پەیوەندی ناگرن. ئێستا کەسانێک کە لەم ستاد و مەکۆیانەدا دانیشتوون و ماتڵن – ئێمە بووین کە ماتڵ مابووینەوە – چەنێک دڵ گران دەبن! ئەمە بمێنێتەوە کە تاکوو چەند کاتژمێر کەسێک ھەواڵی لە ئیمام نەبوو؛ تاکوو دواتر کە ھەواڵیان ھێنا کە ئیمام تەشریفیان ھا لە ماڵی فڵان کەس و خۆیان دێنەوە و پێویست ناکات کە کەسێک بڕوات بە شوێنیان دا !

من لە خوێندنگەی ڕفاەدا بووم کە ناوەندی جەژنی پێشوازی لە ھاتنەوەی ئیمام بوو – ھەر ئەم خوێندنگە سەرەتاییە کەنیشکانەی ڕفاە کە لە شەقامی ئێ؟ران دایە و ڕەنگە ئێوەیش بزانن کوێ دەڵێم – لە شوێنێکی ئەوێ ئەو کارانەی کە من بەرپرسی بووم بەڕێوە دەچوو؛ دوو سێ ژوور بوو. ئێمە ڕۆژنامەیێکمان ڕۆژانە لە چاپ دەدا. ھەر لەو ڕۆژانەی چاوەڕوانی بۆ ھاتنەوەی ئیمام سێ چوار ژمارەمان لي دەرکرد. دەستەیێک لەوێ بووین کە کارەکانی خۆمانمان بەڕێوە دەبرد.

لە ئاخری شەوەوە – کاتژمێر دەور و بەری نۆ و نیو یان دە بوو – ھەموو ھیلاک و ماندوو ڕۆژێکی دژوریان تێ پەڕاندبوو جیابوونەوە. من لەو ژوورەی کە کارم دەکرد، دانیشتبووم و خەریکی بەڕێوەبردنی ئیشەکانم بووم؛ لە ناکاو بیستم کە دەنگێک لە حەوشە و حەسارەوە دێت – پێش خوێندنگەی ڕفاە حەوشەیێکی بچووکی تێدایە کە شوێنی ھاتوو چوو نییە؛ ھەڵبەت ئەویش ڕێگایێکی بۆ کووچە ھەیە، بەڵام شوێنی ھاتوو چوو نییە – دیتم کە لەو حەسارەوە دەنگی وت و وێژیک دێت؛ وەکوو ئەوەی کە کەسێک ھات و کەسێک ڕۆیی. ھەڵسام کە بزانم چ خەبەرە. ھەر کە چاوم لێ کرد بینیم کە ئیمام بە تاقی تەنیایی دێن بەرە و خوێندنگەکە ! بۆ من زۆر خۆش و جێی شادمانی بوو کە دوای ساڵیانێکی زۆر چاوم بە ئیمام دەکەوتەوە – پازدە ساڵ بوو دوای ئەوەی کە ئیمامیان دوور خستبووەوە نەیانمان دیبوو – خێر ناو بنکەکە بوو بە قاڵمە و ھەرا و دەنگە دەنگ؛ لە ژوورەکانی دیکەوە – ڕەنگە نزیک بە بیس سی کەس لەوێ بوون – ھەموو کۆبوونەوە. ئەوان ھاتنە ژوورەوە. ئەو کەسانەی کە لەوێ بوون ڕژانە دەوریان و دەستیان ماچ کرد. ھەندێک وتیان کە ئازاری ئیمام مەدەن کە ئەوان ماندوون.

لە قاتی سەرەوە ژوورێکیان بۆیان دانابوو - کە تاکوو ئەو جێگە بزانم خوێندنگەی ڕفاە ھێشتا ئەو ژوورەیان ڕاگرتووە و لە ڕۆژەکانی دوازدەی ڕێبەندان دەی ڕازێننەوە – بە شێەویێک ڕۆیشتنە لای پلیکانەکانەوە تا بڕۆنە ژوورەکەی سەرەوە. گەیشتنە شوێنی وێستان بەینی پلیکانەکان و گەڕانەوە و روویان لە ئێمە کرد کە بە تاسەوە چاومان لێیان دەکرد. لە سەر پلیکانەکان دانیشتن؛ دیار بوو کە ئەوانیش خۆیان دڵیان نەدەھات کە ئەم بیس سی کەسە بە چێ بێڵن و بڕۆن ماندوویەتیان دەربکەن! ڕەنگە نزیک بە پەنج خولەک لە سەر پلیکانەکان دانیشتن و قسەیان کرد. ئێستا زۆر باش لە بیرم نەماوە کە چییان فەرموو. ((ماندوونەبوونیان)) لێمان کرد و بۆ داھاتوو ھیوایان پێمان بەخشی؛ دواتریش گەڕانەوە بۆ ژوورەکەی خۆیان حەسانەوە.


 ھەڵبەت بەیانی ئەو ڕۆژە کە ڕۆژی سێزدەھەم بوو، ئیمام لە خوێندنگەی ڕفاە بۆ خوێندنگەی عەلەوی ژمارە دوو گۆزرانەوە کە لە پێشی شەقامی ئێران بوو نە خوێندنگەی عەلەوی یەک کە لە تەنیشت خوێندنگەی ڕفاھەوە بوو – کە لەوە بە دواوە ھاتووچوون و کارەکان ھەموو لەوێ بەڕێوە دەچوو. ئەم بیرەوەرییەم لە یاد ماوە.

ژێدەر : سایتی خامنەیی .ئای ئار