نوێژی یەکیەتی شیعەکان و ئەهلی سوننە لە مقدادیەی ئێراق
شیعەکان و ئەهلی سوننەی شارستانی مقدادیە لە پارێزگای دیالەی ئێراق ،نویژی جۆمعەیان بەشیوەی هاوبەس بەڕێوە برد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی کەناڵی دەنگ و باسی ئەلعالەم بە گێرانەوە لە سومەرییە نیوز ، "زەید ئەلعزاوی " فەرمانداری ئەلمقدادیە ڕایگەیاند ، شیعەکان و ئەهلی سوننە لە ئەلمقدادیە نویژی جۆمعەیان بە شێوەی هاوبەش لە مزگەوتی "لااللە الا اللە" لە شارۆچکەی ئاشور ناوەندی ئەم شارستانە بەڕێوە بردووە .
ئەلعەزاوی جەختیکرد ، ئەم نوێژە یەکیەتی دەرەی بە بەشداری زانایانی شیعە و ئەهلی سوننە و بلیمەتان و کەسایەتی پایەبەرزەکانی عەشیرەتەکانی ئەلمقدادیە بەڕێوە چوو .
ئەلعەزاوی ئامانج لە بەڕێوە بردنیی نوێژ بە شێوەی یەکپارچەی جەختکردن لە سەر پاوەجێی هەڵویستەکانی نیشتمانی لە بەرەنگاربوونەوەی ئەتنخوازی و هەروەها بە هێزکردنیی یەکیەتی خەڵکی مقدادیە بەرامبەر کێشە گەلێکە کە چەند ڕۆژ لەمەو بەر بەرەوڕووی ئەو بوونەتەوە .
سەرلەشکەری ستاد"جاسم ئەلسەعدی " فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالەی ئێراقیش جەختیکرد، بەڕێوە چوونی ئەم نوێژە یەکیەتی دەرە ، نیشان دەری یەکیەتی خەڵکی مقدادیە بەرامبەر پیلانگێران و جیایی خوازانە . "ڕعەد ئەلماس "نوێنەری خەڵکی پارێزگای دیالی ئێراقیش لە پرێس کۆنفرانسێک دا ڕایگەیاند ، لە پارێزگای دیالی و بە تایبەت شاری مقدادیە ، ئاسایشت دامەزراوە و هیچ چەشنە نیشانەیەک لە پاکتاو کردنیی ڕەگەزی و مەزهەبی لەو دا بەرچاو ناکەوێت .
شاری مقدادیە حەوتەی ڕابردوو ، گۆرەپانی پەلامارە ترۆریستییەکان بوو و ژمارێک لە مزگەوتەکانی ئەهلی سوننە کەوتنە بەر بۆمب نانەوەی ترۆریستان .
سایتی سەحەری کوردی