عه‌ره‌بستان و رژیمی زایۆنیستی له‌سه‌رووی پێشێلکه‌رانی مافی مرۆڤە
ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌ک له ئینگلیز واپێشان ئه‌دات که عه‌ره‌بستان ورژیمی زایۆنیستی له سه‌رووی پێشێلکه‌رانی مافی مرۆڤدان.
به‌پێی ڕاپۆری ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی سه‌داوسیما؛ به‌پێی ڕاپرسیی دامه‌زراوه‌ی"یوگاو" که له خه‌ڵکی ئینگلیز سه‌باره‌ت به له‌به‌رچاوگیرانی مافی مرۆڤ که به‌شێوه‌ی ئینتێرنێتی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینی‌دا(2016) ئه‌نجامی گرت، سه‌تی80ی وه‌ڵامده‌ران، دۆخی مافی مرۆڤ له عه‌ره‌بستانیان به‌ئاڵۆز لێکدایه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌تی54ی وه‌ڵامده‌رانی ئینگلیزی وتوویانه که ئیسرائیل له‌مه‌ڕ پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ له‌دوای عه‌ره‌بستانه‌وه‌یه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ڕاپرسییه له‌حاڵێکدایه که عه‌ره‌بستان و رژیمی زایۆنیستی له‌که‌شی بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵگای جیهانی هه‌روا درێژه ده‌ده‌ن به‌تاوانکارییه‌کانیان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان دووهه‌می ژانڤییه‌ی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند؛ شێخ نه‌مر باقر نه‌مر زانای خه‌باتکاری عه‌ره‌بستانی له‌گه‌ڵ 46 که‌س له لایه‌نگرانی ئێعدام کردووه.
سه‌ربازانی رژیمی زایۆنیستیش له سه‌ره‌تای ئۆکتۆبری2015 وه تائێستا به‌ده‌سپێبوونی ئینتیفازه‌ی قودس پتر له160 فه‌له‌ستینیان شه‌هیدو ژمارێکی زۆریشیان به‌زه‌بری گولـله بریندار کرد.
سایتی سەحەری کوردی