مه‌رج دانانی ئه‌ردوغان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ هاریکاری له‌گه‌ڵ ئێران و ڕوسیا لەمەڕ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش مه‌رجی دانا.
"ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان'' سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند؛ تا ئه‌و کاته‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆک کۆماری سووریا له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته تورکیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئێران، ئێراق و سووریا هاوکاری ناکات .
ئه‌ردوغان له کاتێکدا بۆ ئه‌و شته‌ی که خه‌باتی دژ به داعش ناوی ده‌بات شه‌رت و مه‌رج داده‌نێ که 18 ی دێسه‌مبه‌ر ده‌ورگێڕانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له کۆبوونه‌وه‌ی نیۆیۆرکدا به‌و کۆبه‌ندییه گه‌یشتوون که ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا، وتووێژی نێوماڵی سووریایە. ده‌سکه‌وتی دانوستانه‌کانی نیۆیۆرک ، په‌سه‌ن کرانی بڕیارنامه‌ی 2254 له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو.
ئه‌م بڕیارنامه‌یه ئاماژه‌ی نه‌کردۆته داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د تا به خۆش بوونی بواری به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی ئاشتیی سووریا له ژێنێڤ و پاشان دامه‌زرانی ئاگربڕ له‌م وڵاته هه‌ڵێک بڕه‌خسێ بۆ ده‌ورگێڕانی خه‌ڵکی سووریا له که‌شێکی هێوردا تا ئه‌وان خۆیان سه‌باره‌ت به ئه‌سه‌د و چاره‌نووسی خۆیان بڕیار بده‌ن.
په‌سه‌ن کرانی بڕیارنامه‌ی 2254 له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نیشانی دا تا راده‌یه‌ک وره‌یه‌کی به‌کۆمه‌ڵی هاوبه‌ش سەرباری هه‌ندێک نه‌یاره‌تی سه‌باره‌ت به لێک جیا کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی ڕاستینه‌ی سووریایی و تیرۆریستان له یه‌کتری، پێکهاتووه تا قه‌یرانی پێنج ساڵه‌ی سووریا کۆتایی بێت. بۆ ئه‌وه‌ش که ئه‌م ویست و وره‌ی هاوبه‌ش و به‌کۆمه‌ڵه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا بگاته ئه‌نجام ، پێویسته ڕیشه‌ی تیرۆریزم له‌م وڵاته بنه‌بڕ بکرێ به‌تایبه‌ت تیرۆریزمی داعشی.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا، ئێراق و سووریا له یه‌ک ئاراسته‌دا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن . تیابردن و بنه‌بڕ کردنی به یه‌کجاریی تیرۆریزم، بنه‌ما و پره‌نسیبی سه‌ره‌کییه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریا و تیابردنی مه‌ترسیی جیهانیی په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزم. له ڕه‌وشی هه‌نووکه‌دا، چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د، نیگه‌رانیی ئه‌مڕۆی ڕۆژاوا نییه و چاره‌سه‌ر کردنی سیاسیی قه‌یرانی سووریا به په‌سه‌ن کرانی بڕیارنایه 2254 له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌وڵه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندایه.
به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا به پێچه‌وانه‌ی وره‌ی هاوبه‌شی به‌کۆمه‌ڵ بۆ چاره‌سه‌ر کرانی سیاسیی قه‌یرانی سووریایه. "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان" که ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به پێی ئه‌و به‌ڵگه جۆربه‌جۆرانه‌ی خراونه‌ته به‌رده‌ست، پێوه‌ندییه‌کی بنه‌ره‌تی و چه‌ن ڕەھەندیی له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه، له ناکامی و شکسته‌کانی له سووریادا و هه‌روه‌ها که‌وتنه بن گوشاری بیر و ڕای گشتی ولاته‌که‌ی و سه‌رانسه‌ری جیهان ته‌واو تووڕه‌یه و کرده‌وه و ئاکاره‌کانی ئێستای هه‌موو له ڕووی تووڕه‌یی و زیز بوونه.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌م له ناوخۆی وڵاته‌که‌ی و هه‌م له ئاستی ناوچه‌که و جیهاندا به‌ره‌وڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بووەتەوە له ڕووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی و بۆ ده‌رباز بوون له‌و ڕه‌وشه، کرده‌وه‌گه‌لێکی نائاوه‌زمه‌ندانه و ته‌نیا له ڕووی تووڕه‌یی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. سیاسه‌تی تورکیا له هه‌مبه‌ر سووریا هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا ناتوانێ ئه‌م وڵاته بخاته ئاراسته‌ی ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم.
نه‌بوونی هه‌ڵویستێکی ئاوه‌زمه‌ندانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی تورکیاوه له‌مه‌ڕ جیا کردنه‌وه‌ی کرده‌وه لێک ئاڵاوه‌کانی داعش و تورکیا، جێگای هیچ چه‌شنه شه‌رت و مه‌رج دانانی ئه‌م وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ناهێڵێته‌وه.
سه حر کوردی