• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1784
  • سێ شەممه 5/12/1393
  • رۆژژمێر :

له دوانەکانی حەزرەتی عەلی (ع) دا


قسەیێکی دروسته که بەوه نادروستیان ئەوێ. بەڵێ فەرمان جگه له فەرمانی خوا دروست نیه و ئەمانیش ئەڵێن فەرمانڕەوایی هەر بۆ  خوایه, که چی خەڵکیش ئەبێ فەرمانڕەوایێکیان هەبێ به مەرجێ چاک ودادگەر و پارێزگار بێ تا له دەوڵەتەکەی ئەوا پیاوی بڕوادار کارەکەی خۆی بکاو بێ بڕواش بەهرەی خۆی ببا تا ئەو کاتەی که وادەی راستی بگا و ئەوسا لەشکرێک فەراهەم بێنێ که لەگەڵ دژمن داشەڕ بکا. و رێیەکان هێمن بکاو به هۆی ئەو مافی هەژاران له دەوڵەمەندەکان بستێنێ تا به چاکه رەفتار بکا و رۆژبەرۆژ به هێمنایەتی بگەیێنێته شەوو له ئاسیوو پەتەری خراپکارو ستەمکار له ئارامی دا بێ.
له گێڕانەوەیێکی تردا هاتووه که عەلی, کاتی قسەی ئەوانی سەبارەت به داوەری کردن بیست, فەرمووی: داوەری خوام له بارەی ئێوه وه چاوەڕوانه له دەوڵەتی بتەوو قایمی چاک دا پارێزگار به کار و پەرستنی خواوه خەریکه, بەڵام له دەوڵەتی نا بەکاردا هەر بەد کردار و ستەمکار لەو بەهرەمەند ئەبێ  تا ئەوەی تەمەنی تەواو بێ وئاکام و مەرگی ئەگا.