هەڵسو کەوتی پێغەمبەر (ص) لەگەڵ زانیاران
یەکی لە شێوەکانی پێغەمبەری خودا(ص) ئەووە بوو کە هەموو کاتێ ئامادە بوو بۆ میوانداری کردن له زانیاران و زانایان و به هەر کام لە زانایان به ئەندازەی زانست و بۆچوونێ که بۆ ئایین بوویان ڕێزی دا ئەنا پێغەمبەری خودا (ص) پێداویستی زانایانی جێبەجێ دەکرد و ئەوانەی هان ئەدا بۆ چاکسازی و لابردنی عیبەکانیان و سەبارەت بە خەڵک لێیان پرسیاری دەکرد و باس گرینگەکانی بۆیان دەوەت و دەفەرموو :
ئەبی ئەوانەی که لێره ئامادەن ئەم قسه بگەینن بە گوێی ئەوانەی کە لێره نین و داوا کاری کەسانی که ناتوانن من ببینن بگەینن یه من و ئاگا دار بین هەر کەسێ که پێداویستی کەسێکی هەژار بگەینی به دەسڵات داری خوای گەورە له ڕۆژی قیامەتدا هەنگاوەکانی پتەو دەکات.
لای پێغەمبەری خودا (ص) قسەیە ک تر جگە لەمانە نەدەوترا و ئەویش جگە لەم قسانە نەیدەهێڵا قسەیەکیتر بکەن .
زانایان بۆ فێربوونی زانست و تێگەیشتن ئەهاتنە خزمەتی و له کاتی بڵاو کردن دا نەختێ لە زانستی ئەو حەزرەتەیان وەر ئەگرت و لا کاتی گەڕانەوە هەر یەکەو بۆ خۆ ڕێنو ێنێ بوون.