ھۆکار و نیشانە و خۆپاراستن لە ئازاری پشت
ئازاری پشت زۆر کەسی بێزار کردووە و یەکێکە لە باوترین نەخۆشییەکان و چەند ھۆکارێکیان ھەیە و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-چوونە تەمەنەوە دیسکی نێوان بڕبڕەکان بخورێن بەتایبەتی لە تەمەنی (٣٥-٤٠) ساڵیدا.
-بەرکەوتنی بڕبڕەکان بە تەنێکی رەق یان بەھۆی نەخۆشی داخوورانی نێوان جومگەکانی بڕبڕەی پشتەوە روودەدات.
-ھەندێک جار ھەڵگرتنی بارستاییەکی قورس یان جووڵەیەکی نائاسایی دەبێتەھۆی تێکچوونی شوێنی دیسکەکان و بڕبڕەکان ئازار درووست دەکەن.
نیشانەکانی ئازاری بڕبڕەی پشت:
-ئازار لە بڕبڕەی پشتدا و بەشێوەیەکی زۆر بەھێز تیایدا جێگیر دەبێت.
-ناھێڵێت کەسەکە بەسەر قادرمەدا سەربکەوێت یان بەئارامی بجووڵێت، ئەوەش بەھۆی تێکچوونی جومگەکان و فشار خستنە سەر دڕکەپەتکەوەیە.
-ھەندێکجار کەسەکە تووشی رەقبوونی ماسوولکەکانی پشت دەبێت، چونکە ناتوانێت جووڵەیان پێبکات و ئازارەکەی زیاتر دەبێت.
چی رودەدات؟
-دیسکی کڕکڕاگەی نێوان بڕبڕەکان بەشێوەیەکی نائاسایی پان دەبنەوە و ئەوەش وادەکات زیاتر بڕبڕەکان لەیەک نزیک بن و جووڵەی ئاساییان پێناکرێت.
-شلەی سینۆڤی نێوان ئەو بڕبڕانە ئاویان تێدا نامێنێت یان دەرنادرێن.
خۆپاراستن:
-لەکاتی دانیشتن لەسەر کورسی یان لە ئۆتۆمۆبێلدا پێویستە بەشێوەیەکی تەندرووست و رێک دابنیشیت و ھیچ کات فشار نەکەیتە سەر بڕبڕەکانی پشت.
-پشتی تایبەت و نەرم بخەرە ژێر سەرت و ھیچ کات لەسەر پشت مەخەوە.
-بۆماوەیەکی زۆر سەرت بەرێکی مەھێڵەوە و لە نێوان ماوەکاندا پشووی پێبدە.
-لەبەر ھەوای سارد و شێداردا بۆماوەیەکی زۆر مەمێنەوە.
-پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ مەکە.
-ھیچ کات خێرا سەر و جەستەت مەسووڕێنە، چونکە ئەوە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر جومگەی بڕبڕەکان و تووشی شۆکیان دەکات.
SNN