• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2897
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

زانستی ئیمام   

  
  موفزەل کوڕی عومەر دەڵێ: له ئیمام سادق (ع) سەبارەت به زانستی ئیمام پرسیارم کرد وتم : سەرەڕای ئەوەی کە ئیمام (ع) له ماڵی خۆیدا دانیشتووە و هەموو پردەکانی داخستووه چۆن له هەموو ئەو ڕووداوانەی که له جیهاندا ڕوودەدا ئاگاداره؟

ئیمام (ع) فەرمووی: ئەی موفزەل خوای پیرۆز و پایەبەرز پێنج گیانی له جەستەی پێغەمبەر (ص) دانا .


« روح الحیات » که بەم گیانەوە دەبزوێ دەڕوا بەڕیوە.« روح القوه» که بەم گیانەوە کار و تێکۆشان دەکا ، روح الشعور » که بەم گیانەوە خواردن دەخواتەوە و له گەڵ هاوسەرانیدا نزیکی دەکات و «روح الایمان » که بەو گیانەوە به خودای پایەبەرز هێناوه و له نێوان خەڵکدا به یەکسانی ڕەفتار دەکا و پێنجەم « روح القدس» که بەم گیانەوە بوو بە پێغەمبەر .
 ئەی موفزەل ئەو کاتەی که پێغەمبەری خودا (ص) کۆچی دوایی فەرموو : روح القدس گوازرایەوە بۆ ئیمام  و ئەمە هەر ئەو گیانەیە که خەو بێ ئاگایی و کاری بێسوود کردن و له خۆبایی تیایدا نییه.
بەڵام ئەو شتانه له چوار گیانی دیکەیدا هەیه و به روح القدس ڕووداوەکانی جیهانی تر دەبینرێ.