• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2998
  • سێ شەممه 5/12/1393
  • رۆژژمێر :

نامەکانی  ئیمام عەلی (ع) بۆیەکێ له کارگێڕانی کاتێ که ناردوویه بۆ باج


به ئەو فەرمان ئەدەم که له خوا بترسێ و له کارەکانی شاراوە ی کردەوەکانی پەنامەکی خۆی بپارێزی , لەوێدا که جگه له خوا کەسێ نابینێ وفەرمان ئەدەم به ئەو که له کارا به شتێک هەرگیز به رواڵەت فەرمانبەرداری خوا نەکاو له دەروون دا به پێچەوانەی ئەوەی که ئەنجامی ئەداو کەسێک که رواڵەت و دەروونی ئەوو کردەوەی ئەو جیاوازی نەبێ بەس ئەو راسپاردەی خۆی بەجێ هێناوەو پەرستشی خۆی به خاوێنی ئەنجام داوه.

وە من فەرمان ئەدەم به ئەو که ژێردەستانی خۆی نەرەنجێنێ و به درۆزنیان نەزانێ و به هۆی سەرۆکایەتی رووی خۆی لەوان وەرنەگێڕێ ,چونکه ئەوان برای دینی یەکترن و له به دەست هێنانی مافی خەڵک دا هاوکاری ئەکەن.


وە به دروستی که بۆ تۆ لەم باجه بەشێکی پێوێست له لایەن خواوه دیاره و هاوبەش گەڵیک له تاقمی دەروێش و لاواز و هەژار.هەروەها ئێمه مافی تۆ به تەواوی ئەدەین و کەوابێ تۆ ئەبێ مافیان پێ بگەیێنی و ئەگەر وا نەکەی,له رۆژی پەسڵان دا له خەڵکی تر پتر دوژمنت ئەبێ و وای به حاڵی کەسێک که دادو سکاڵای له لای خواو هەژاران و گەدایان و دەرکراوان بێ و هەر که راسپارده به بوچک بژمێرێ و لەوەدا گزی بکاو خۆی وبڕاوی لەوه پاک و خاوێن نەکاتەوه, بێ گومان له دنیا درکەکانی ریسوایی و شەرمەزاری به رووی خۆی  کردووەتەوه و له دوایی دا به کەنەفتی و نەنگی ئەڕواته دۆزەخ و گه ورەترین گزیەیەکان, گزی به خەڵک و خراپترین نادروستی فریودانی پێشەوایانه.