• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 259
  • دوو شەممه 4/12/1393
  • رۆژژمێر :

درێژەی ئۆپراسیۆنی سوپای سوریا بە دژی تیرۆریستان


ئۆپراسیۆنی هێزی سوپای سووری بۆ پاكتاو كردنی ئەم وڵاتە لە  تیرۆریستان بە بڕشتانە درێژەی هەیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی سوریا ،'سانا'، یەكەكانی سوپا ی سوریا بە پەلامار كردنەسەر تاقمەكانی تەكفیری تیرۆریستی لە زۆرێك لە ناوچەكانی ریف دیمەشق لە باشوور و حومس لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتە ژومارێكی زۆر لە تیرۆریستانیان كوشت.

هەروەها یەكەكانی سوپای سوریا لە پەلامار بۆسەر تاقمەكانی تیرۆریستی لە ناوچەی قونەیتەرەش هێڵی فریاگوزاری ڕژێمی زایۆنی بۆ تیرۆریستیانیان پچڕاند.


لەلایەكی دیكەوە ئەندامانی لیژنەكانی جەماوەری و بەرگری نیشتمانی لە سوریا  هەوڵ دەدەن پاسەوانی بكەن لە ناوچەكانی هێمن لە شاری بەسری شام لە پارێزگای دەرعای باشووری ئەم وڵاتە و كەلەپووری مێژووی، لە بەرامبەر پەلاماری تاقمە چەكدارەكان .
هێزی سوپا و جەماوەری سووریا هەمووكات لەسەر ئامادەیی تۆكمەوتەواویان بۆ شكست دانی گەڵاڵەی لەناوبردنی مێژووی ئەم وڵاتە، پێداگری دەكەن.
 تەلەفیزیۆنی کوردی سەحەر