• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2810
  • چوار شەممه 29/11/1393
  • رۆژژمێر :

لەنامەکانی ئیمام عەلی (ع) بۆ موعاویه


هۆزی قورەیش ویستان پێغەمبەر مان بکوژن و ریشەی ئیمه لە بنەوە هەڵکەنن و له بارە ئیمه گەلێ بیریان کردەوە و گەلێ کاریان ئەنجامدا.
له ژیان ئیمەیان لادا و خستمانیانە ناو پەژاره و نیگەرانی و نا چارمانیان کرد تا روو بکەینە  کێوێکی هەڵەت و ئاوری شەڕیان بۆمان هەلگیرسان ؛ بەڵام خوا ویستی تا ئیمه پاسەوانی ئایین بین و دوژمن له خومان دوور کەینەوه.
پارێزگاری ئیمه به هیوای پاداشت بوو کەچی بێ بڕوا هۆزەکەی خۆی ئه پاراست و له هۆزی قورەیش ئەوەی بووە موسڵمان ئازادێک که به ئیمه ئەگەیشت ؛ چونکه ئەو یا سوێندی بۆیان خوارد یوو ، و یا خزمایەتی ئەبووه هۆی ئەوە زیانی لێ نەکەوێ. که وابوو ئەو لە کوژران ئەپارێزرا.
پێغەمبەری خوا له کاتی شەڕدا له پیاوەکانی خۆی ئاگای بوو ، و ئەوانی لەنێزه و شمشێرەکان ئەپاراست.هەروەها عوبەیدەی کوڕی حارس له شەڕی بەدرا و حەمزە له شەڕی ئوحودا و جافر له شەڕی مۆته دا کوژران و ئەوەی که ئەگەر بمەوەی ناوی بڵێم که ویستی بۆ خوا بکوژرێ گەلێکن بەڵام ئاکامی ئەوان کەوتە دواوه.

سەرم سووڕ ئەمێنێ لەم رۆزگاره که منی کرده هاوتای کەسێک که له یارمەتی دینا هاوتام نەبوو, و ئەوەنده خەباتی نەکرد,نه وەکوو من ئیسلامی کۆنەو نه پێشینەیێکی  وایه هەیه,جگه لەوەی پڕوپاگەنده بۆ خۆی دروست ئەکاو نه من ئەیناسم و نه خوا.سپاس بۆ خوا لەهەر کوێ و له هەر شوێنێک بێ.
بەڵام کوژەرەکانی عوسمان که دوات لێم کرد بوو پێتی بسپێرم,من لەمه بیرم کردەوه و دیم که ناتوانم ئەوان بسپێرمه تۆ و نه به هیچ کەسی تر.سوێند به گیانی خۆم,ئەگەر تۆله گومڕایی دەست نەکێشی و بەم جیاوازی یه کۆتایی نەهێنێ, بەزوویی ئەوانه ئەناسی که له دوویتۆدان و ئیرئەرکی دەریا و وشکی و کێو و دەشت بۆ پەیدا کردنی تۆ ناکێشن , بەڵام ئەم ویسته بۆ تۆ  زۆر ناخۆشه.و سڵاو بۆ ئەوانەی که شیاوی سڵاون.