ڕاپۆرتي نوێ ئۆپێک له نرخي نه‌وتي ئێران
ڕێکخراوي ئۆپێک له نوێترين ڕاپۆرتي خۆي ڕێژه‌ي فرۆشتني نه‌وتي ئه‌نداماني ئه‌م ڕێکخراوه و له‌وان ئێراني تاوتوێ کرد.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ئاژانسي مێهر، ڕێکخراوه‌ي ئۆپێک له دوايين ڕاپۆرتي مانگانه‌ي خۆي ڕايگه‌ياندووه که نرخي نه‌وتي قورسي ئێران له مانگي ديسێمبێر ساڵي 2014ي زاييني (سه‌رماوه‌ز 1393ي هه‌تاوي) له چاو مانگي ڕابردووي به ڕێژه‌ي 15.47 دۆلار دابه‌زيوه و هه‌ر يه‌ک به‌رميل نه‌وت به نرخي 58.99 دۆلار فرۆشراوه.
ڕێکخراوي ئۆپێک له نوێترين ڕاپۆرتي خۆي ڕێژه‌ي فرۆشتني نه‌وتي ئه‌نداماني ئه‌م ڕێکخراوه و له‌وان ئێراني تاوتوێ کرد.
ئه‌مه له کاتێکدايه نرخي نه‌وتي ئێران له مانگي نۆڤێمبێري ساڵي 2014ي زاييني (گهڵاڕێزاني 1393ي هه‌تاوي) به ڕێژه‌ي 10.15 دۆلار داکشاني به‌سه‌رداهاتوه و هه‌ر يه‌ک به‌رميل نه‌وت به نرخي 74.46 دۆلار فرۆشراوه.
به گوێره‌ي ئه‌م ڕاپۆرته، ڕێژه‌ي مامناوه‌ندي نرخي نه‌وتي ئێران له ساڵي 2014 زاييني بۆ هه‌ر يه‌ک به‌رميل 96.18 دۆلاره و ئه‌مه له حاڵێکدايه که ئه‌م نرخ له ساڵي 2013ي زاييني 105.73 دۆلار بووه.
شياوي ئاماژه‌يه که نرخي هه‌ر يه‌ک به‌رميل نه‌وتي ئۆپێک له ساڵي 2014 به ڕێژه‌ي مامناوه‌ندي به 96.29 دۆلار فرۆشراوه که له چاو ساڵي 2013ي زايينيش دابه‌زيني به‌خۆوه بينيوه. نرخي نه‌وتي ئۆپێک له ساڵي 2013 به ڕێژه‌ي مامناوه‌ندي 105.87 دۆلار هه‌ڵسه‌نگێندراوه.