تيرۆري زاناياني سوننه له به‌سره ئيدانه‌يه
مه‌رجه‌عييه‌تي باڵاي ئاييني له عێراق تيرۆري پێش نوێژه‌کاني سوننه له ناوچه‌ي "الزبير"ي پارێزگاي به‌سره‌ي به توندي ئيدانه کرد و داواي له هێزه ئه‌منييه‌کان کرد به زووترين کات هۆکاراني ئه‌م تيرۆره ده‌ستگير بکه‌ن.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس له ماڵپه‌ڕي "العتبه الحسينيه المقدسه" شێخ عه‌بدولمه‌هدي که‌ربه‌لايي نوێنه‌ري ئايه‌توڵڵا سيستاني له که‌ربه‌لا له خوتبه‌کاني ڕۆژي نوێژي هه‌يني ئه‌م شاره تيرۆري زاناياني سوننه له پارێزگاي به‌سره‌ي ئيدانه کرد.
وتيشي: ئه‌و که‌سانه‌ي که له‌لايه‌ن تيرۆريستاني په‌لاماريان دراوه که‌سانێکي ميانه‌ڕه‌و بوون که ڕێزيان له په‌يڕه‌واني هه‌موو مه‌زه‌به‌کان ده‌گرت و هه‌وڵيان ده‌دا بۆ پاراستني يه‌کڕيزي و يه‌کگرتوويي نێوان موسڵمانان له عێراق.
مه‌رجه‌عييه‌تي باڵاي ئاييني له عێراق تيرۆري پێش نوێژه‌کاني سوننه له ناوچه‌ي "الزبير"ي پارێزگاي به‌سره‌ي به توندي ئيدانه کرد و داواي له هێزه ئه‌منييه‌کان کرد به زووترين کات هۆکاراني ئه‌م تيرۆره ده‌ستگير بکه‌ن.
جه‌ختيشي کرد که پێويسته هێزه ئه‌منييه‌کان به زووترين کات هه‌ڵمه‌تي ده‌ستگير کردني هۆکاراني ئه‌م جه‌نايه‌ته ده‌ستپێبکه‌ن و ڕێگري بکه‌ن له په‌ره‌سه‌ندني شه‌ڕي مه‌زه‌بي و نيفاق و دووڕوويي له عێراق.
که‌ربه‌لايي له به‌شێکي ديکه خوتبه‌کاني خۆي‌دا باسي له بودجه‌ي ساڵي 2015ي عێراق کرد و وتي: وڵات له‌گه‌ڵ کورتهێناني زياتر له 20 له‌سه‌دي بودجه ڕووبه‌ڕووه و ئه‌مه‌ش کاريگه‌ري نه‌رێني ده‌بێت له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاري به خه‌ڵک و دابه‌زيني نرخي نه‌وت بێگومان کاريگه‌ري ده‌کاته سه‌ر بژێوي خه‌ڵک.
ڕاشيگه‌ياند که سه‌ره‌ڕاي ئه‌م کێشانه گه‌شه‌پێداني که‌رتي پيشه‌سازي و گه‌شتياري و که‌شتوکاڵ له بودجه‌دا پێشبيني نه‌کراوه و گه‌ڵاڵه‌ي ڕوون بۆ هه‌ڵگرتني هه‌نگاوي خێرا و کاريگه‌ر به ئامانجي به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ي گه‌نده‌ڵي دارايي که بووه‌ته هۆي به‌فيڕۆچووني به‌شێکي گه‌وره له داهاته‌کاني وڵات تا ئێستا بۆ په‌رله‌ماني عێراق نه‌خراوه‌ته ڕوو.
پێش نوێژي هه‌يني که‌ربه‌لا جه‌ختي کرد: جێبه‌جێ کردني پڕۆژه‌کان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له کێڵگه‌کاني گازي سروشتي له عێراق ئێستا زه‌رووري ده‌نوێنێ چونکوو گاز سامانێکي گه‌وره‌يه بۆ عێراق و پشتيوانه‌ي داهاته نه‌وتييه‌کان.
ڕاشيگه‌ياند: ده‌بێ له‌م بواره‌دا که‌ڵک وه‌ربگيردرێت له ئه‌زمووني ئه‌و وڵاتانه‌ي که سه‌رچاوه‌ي گازيان بووه.
له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيشيدا ئاماژه‌ي دايه بێکار بوون و پێنه‌داني مووچه به هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر و کرێکاري کۆمپانيا پيشه‌سازييه‌کان له عێراق و وتي: ئه‌م ڕه‌وته ده‌بێته هۆي هه‌رانانه‌وه له وڵات و کێشه دروست ده‌کات و پێويسته به‌ڕێوه‌به‌ران ئاگاداري قه‌يراني به‌شي پيشه‌سازي بن.
ڕه‌خنه‌شي گرت له زۆربووني پشووي فه‌رمي له عێراق و وتي ئه‌م ڕه‌وته پاشهاتي نه‌رێني بۆ به‌شي په‌روه‌رده و فێرکاري وڵات ده‌بێت.
له کۆتاييشدا داواي له خوێندکاران و قوتابياني عێراقي کرد وه‌ک ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ي که گياني خۆيان له مه‌يداني شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تيرۆريستان فيدا کرد سه‌نگه‌ري په‌روه‌رده و فێربوون بپارێزن.