چ خۆراكێك ته‌ندروسته بۆ چاو؟
چاو بۆ ئه‌وه‌ي به‌باشي كرداري بينين ئه‌نجامبدات به‌ته‌نها پێويستي بهبيتاكارۆتين نييه كه لهگێزهرو ميوه‌و سه‌وزه ڕهنگاوڕهنگهكاندا هه‌يه، به‌ڵكو پێويستي بهڤيتاميناتو كانزاكانيش هه‌يه.
ماڵپه‌ڕي (لايڤ هاك) كۆمه‌ڵێك خۆراكي بۆ پاراستني ته‌ندروستي چاوو به‌هێزكردني بينين بڵاويكردۆته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
1 ـ زه‌ردێنه‌ي هێلكه
زه‌ردێنه‌ي هێلكه بهسهرچاوهيهكي گرنگي ماده‌ي (لوتينو زياكسانسين)ي دژه ئۆكسيد داده‌نرێت، جگه لهبوني زينك كه يارمه‌تي پاراستني چاو ده‌دات لهمهترسييهكاني توشبون به‌ئاوي ڕه‌شي چاو.
2 ـ سپيناخو گه‌ڵا سه‌وزه‌كان
لێكۆڵينه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن گه‌ڵاي سپيناخو كاهو ڕێژه‌يه‌كي زۆري لهمادهي (لوتينو زياكسانسين) تێدايه‌و دژه ئۆكسيدهو يارمه‌تي كه‌مكردنه‌وه‌ي مه‌ترسييه‌كاني توشوبن بهپهڵهي زه‌ردي سه‌ر چاو دهداتو عه‌ده‌سه‌ي چاو لهڵێڵ بون ده‌پارێزێت.
3 ـ سهلهمۆنو ماسييه چه‌وره‌كان
ماسييه چهورهكاني وه‌ك تونه، ماكريلو سه‌له‌مۆن پێك دێن لهمادهي (D.H.I) كه ترشێكي چه‌ورييه له‌ناو تۆري چاودا هه‌يه، دابه‌زيني ڕێژه‌ي ئه‌و ترشه چهورييهش ده‌بێته هۆي وشكبونه‌وه‌ي چاو.
4 ـ ميوه ترشه‌كان
ميوه ترشهكانو توتڕك ڕێژه‌يه‌كي به‌رزي ڤيتامين (C)يان تێدايه‌و سه‌لمێندراوه ڕۆڵي هه‌يه لهكهمبونهوهي مه‌ترسيه‌كاني لێڵ بوني عه‌ده‌سه‌ي چاو، هه‌روه‌ها ڤيتاميناتهكاني ديكه‌ي ميوه ترشه‌كان بۆ ته‌ندروستي چاوه‌كان پێويستن.
5 ـ گێزه‌رو ميوه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان
سه‌رباري ئه‌وه‌ي گێزه‌ر، سه‌وزه‌و ميوه ڕه‌نگ پڕهتهقاڵييهكان ڕۆڵێكي گرنگيان لهپارستني ته‌ندروستي چاو و بينايدا هه‌يه، به‌ڵام به‌چاره‌سه‌رێكي ئهفسونايي هه‌ژمار ناكرێن بۆ كێشه‌كاني بينين وه‌ك زۆرێك بۆچونيان وايه، ماده‌ي بيتاكارۆتين گۆڕاني به‌سه‌ردا دێت‌و ده‌بێته ڤيتامين (A) كه به‌سوده بۆ ته‌ندروستي چاوه‌كاني مرۆڤ.
6 ـ باده‌م
باده‌م يارمه‌تي پاراستني چاو ده‌دات بۆ به‌دوربون له‌توشبون بهپهڵهي زه‌ردي چاو، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤيتامين (A) به‌خواردني چه‌ند ده‌نكه بادهمێك ده‌توانن نيوه‌ي پێداويستييهكاني ڕۆژانه‌تان به‌و ڤيتامينه پڕبكه‌نه‌وه.