ئه‌و چه‌که‌ي هه‌رێمي کوردستان بۆ کۆباني ناردي که‌وته ده‌ستي داعش
به‌شێکي ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نييه‌ي له لايه‌ن هه‌رێمي کوردستانه‌وه و له ڕێگاي فڕۆکه ئه‌مه‌ريکييه‌کان ڕه‌وانه‌ي کۆباني کرا، که‌وته ده‌ستي چه‌کداراني داعش.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس، به‌گێڕانه‌وه له دۆغان: به دواي ئه‌وه‌ي وه‌جبه‌يه‌کي 23 تۆني چه‌ک و ته‌قه‌مه‌ني و پێداويستي پزيشکي له لايه‌ن هه‌رێمي کوردستانه‌وه به ئامانجي يارمه‌تيداني شه‌ڕڤاناني کۆباني ئاماده کرا و له ڕێگاي فڕۆکه‌کاني ئه‌مه‌ريکا له ئاسماني کۆباني خرايه خرايه‌وه له ئێستادا داعش به بڵاوکردنه‌وه‌ي گرته‌يه‌کي ڤيديۆيي ڕايگه‌ياند: بارێکي ئه‌و يارمه‌تييه که‌وتۆته ده‌ستي چه‌کداراني داعش.
زۆربه‌ي ڕاگه‌يێنه‌رييه‌کاني تورکيا به زه‌ق کردنه‌وه‌ي ئه‌م هه‌واڵه هۆشداري ئه‌وه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ري زۆره به‌شێکي ئه‌و چه‌ک و تفاقه سه‌ربازييه‌ي ڕه‌وانه‌ي کۆباني ده‌کرێت بکه‌وێته ده‌ستي داعش.
هاوکات سه‌رچاوه‌کاني هه‌واڵ له کۆباني ڕايانگه‌ياند: ده‌ستبه‌جێ پاش گه‌يشتني يارمه‌تييه سه‌ربازييه‌کان بۆ شه‌ڕڤاناني کۆباني داعشييه‌کان ده‌ستيان کردووه به چاندني بومب و کرده‌وه‌ي ته‌قينه‌وه له ناوخۆي شاري کۆباني و ته‌نانه‌ت له به‌رده‌م جبه‌خانه‌يه‌کي گه‌وره‌ي شه‌ڕڤانان ته‌قينه‌وه‌يه‌ک ڕووي داوه و بۆته‌هۆي خه‌سارلێکه‌وتني جيددي له‌و جبه‌خانه‌يه.
هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌کي شه‌ڕڤانان له‌و ته‌قينه‌وه‌يه بريندار کراون و 10 که‌س له برينداران گواستراونه‌ته‌وه بۆ تورکيا.
گرووپي تيرۆريستي ده‌وڵه‌تي ئيسلامي له عێراق وشام(داعش) له رۆژي 15 ي سێپتێمبره‌وه هێرشێکي به‌ربڵاويان له سێ قۆڵه‌وه بۆ سه‌ر کوبانێ ده‌ستپێکردووه، به‌و هۆيه‌وه به ده‌يان هه‌زار که‌س ناچار بوون ماڵ و حاڵي خۆيان جێبهێڵن و رووبکه‌نه ناچه سنوورييه‌کاني نێوان تورکيا و سووريا و ئه‌و شاره که‌وته دۆخێکي پڕمه‌ترسي و قه‌يراناوي و به‌رپرساني کۆباني وێراي ئه‌وه‌ي ماوه‌ي 36 ڕۆژه له به‌رخۆنێکي سه‌ختدان له به‌رانبه‌ر داعش، داواي يارمه‌تييان له هه‌موو لايه‌ک کردووه به تايبه‌ت له باره‌ي ڕه‌وانه کردني چه‌ک.