چەند بيرەوەرييەک ژياني ئيمامي ڕەزا(ع)
که‌سێک به‌ناوي"سوله‌يمان" بيره‌وه‌ريي خۆي سه‌باره‌ت به ئيمام ڕه‌زا(ع) مان ئاوا بۆ باس ده‌کات:
له‌گه‌ڵ ئيمام ڕه‌زا(ع) له کۆڵانێکدا پياسه‌م ده‌کردو له‌گه‌ڵ به‌ڕێزي قسه‌م ده‌کرد . له‌ته‌نيشت ئه‌و به‌ڕێزه‌دا ، بيرم له‌هيچ شتێک نه‌ده‌کرده‌وه . ته‌نيا هه‌وڵي ئه‌وه‌م ئه‌دا له‌حزووري ئه‌و حه‌زره‌ته سوود وه‌ربگرم . که‌لام و وته‌ي ڕوحمي پاراو ده‌کرد و نيگاکه‌ي ، گه‌رمييه‌کي تايبه‌تي به من ئه‌به‌خشي . هه‌موو ڕۆژێک به شه‌وقي بينيني ئه‌و حه‌زره‌ته ده‌چوومه مزگه‌وتي مه‌دينه‌و سوپاسي خودام ده‌کرد له‌به‌ر وجوودي ئه‌م ئيمامه مه‌زنه. ئه‌و ڕۆژه‌ش شانس ڕووي تێکردبووم که توانيم هاوڕێي ئه‌و حه‌زره‌ته بم تاکوو به‌ر ده‌رگاي ماڵي به‌ڕێزي . کاتێک گه‌يشتينه به‌ر ده‌رگاي ماڵي ئيمام ڕه‌زا(ع) . ويستم له ئيمام جيا ببمه‌وه . به‌ڵام ئيمام ڕه‌زا(ع) مني بۆ ماڵه‌که‌ي بانگهێشت و فه‌رمووي:
"ئه‌ي سوله‌يمان وه‌ره ميواني ماڵي ئێمه به" . به‌خۆشحاڵييه‌کي يه‌کجار زۆره‌وه قه‌بووڵم کرد . چووينه ژووره‌وه . کرێکارانێ له‌نێو ماڵي ئيمام دا خه‌ريکي کاري خانووسازکردن بوون . ئه‌وان به بينيني ئيمام ڕه‌زا(ع) ده‌ستيان له کارکێشايه‌وه . لێمان نزيک بوونه‌وه‌و به‌هۆگرييه‌کي به‌رفراوانه‌وه سڵاويان له ئيمام کرد . له‌هيچ ماڵێکدا بێجگه له ماڵي ئيمام ڕه‌زا(ع) ، خزمه‌تکار و کرێکار به‌مجۆره له ديتني خاوه‌ن کاري خۆ خۆشحاڵ نه‌ده‌بوون.
ئيمام ڕه‌زا(ع) به‌بزه‌وه وه‌ڵامي سڵاوي ئه‌واني دايه‌وه . له‌م کاته‌دا ئيمام (ع) چاوي به کرێکارێک که‌وت که پێده‌چوو نامۆ بێ . ئيمام پرسي: "ئه‌و پياوه کێيه؟"
خزمه‌تکاره‌کان وتيان: "ئه‌و پياوه کرێکارێکه که ئه‌م به‌ينه هاتۆته نێومان" . ئيمام ڕه‌زا(ع) پرسياري کرد: "هه‌قده‌ستي ئه‌و پياوه‌تان دياري کردووه؟ خزمه‌تکاره‌کان وه‌ڵاميان دايه‌وه: "نه‌خێر ، هه‌رچييه‌کي پێ بده‌ين ، ئه‌و ڕازييه".
سوله‌يمان له‌درێژه‌ي قسه‌که‌ي دا ده‌ڵێ: "ديتم که سيماي ئيمام به بيستني ئه‌م قسه گۆڕا . پێده‌چوو ئه‌و حه‌زره‌ته له‌م قسه‌يه ناڕاحه‌ت بووبێ . ئيمام ڕه‌زا(ع) گه‌ڕايه‌وه حه‌وشه‌که . له‌و حه‌زره‌ته‌م پرسي: مه‌ولاي من بۆچ ناڕاحه‌ته؟
ئيمام له وه‌ڵامدا فه‌رمووي:
"من زۆرجار ورياييم به‌وانه داوه‌و وتوومه کاتێک که‌سێک بۆ ئيش کردن دێننه ئێره ، سه‌ره‌تا هه‌قده‌سته‌که‌ي دياري بکه‌ن . که‌سێک که به‌بێ گرێبه‌ست ئيش بکات ، ئه‌گه‌ر سێ ئه‌وه‌نده‌ش هه‌قده‌ست وه‌ربگرێ ، ديسان وه‌ده‌زانێ که‌مي دراوه‌تێ . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌قده‌ستي ئه‌و که‌سه دياري بکرێت ، وه‌ري ده‌گرێت و خۆشحاڵ ده‌بێ و سوپاسي تۆ ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ي به‌ڵێنييه‌که‌ت به‌ئه‌نجام گه‌ياندووه . ئێستا ئه‌گه‌ر بڕێک زێتر له هه‌قده‌سته‌که‌ي بده‌يه‌ي ، ئه‌وه به لوتفێک له‌لايه‌ن تۆوه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا".
تێفکريمه قسه‌و ئاخاوتني ئيمام ڕه‌زا(ع) . ئه‌و ڕۆژه‌ش به به‌ره‌که‌تي هاوڕێتي له‌گه‌ڵ به‌ڕێزيان دا ، بابه‌تێک فێربووم بۆ ئه‌وه‌ي بيکه‌مه سه‌رچه‌شني ژيانم .
يه‌کێکي ديکه له ياراني ئيمام ڕه‌زا(ع) له بيره‌وه‌ريه‌کاني دا ده‌بێژێ: "ڕۆژێک ژومارێک به‌ڕواڵه‌ت سۆفي ، ميواني ئيمام ڕه‌زا(ع) بوون . ئه‌وان ڕواڵه‌تێکي ناله‌بار و شپرزه‌يان هه‌بوو و بۆ ئه‌وه‌ي بڵێن ئێمه دنياوزێڕو زه‌نبه‌قيمان به‌لاوه گرينگ نييه ، جل و به‌رگي کۆن و دڕاويان له‌به‌ر کردبوو . ئه‌وان به‌جل و به‌رگي جياوازه‌وه ده‌هاتنه‌نێو خه‌ڵک تاکوو بڵێن ئێمه دينداري ڕاسته‌قينه‌ين . ئه‌و ڕۆژه ئيمام ڕه‌زا(ع) وه‌ک هه‌ميشه به جل و به‌رگي خاوێن و ڕێک و پێکه‌وه هاته نێو کۆڕه‌که . ئيمام له‌سه‌ر دابي ميوانداريي ، ڕێزي بۆ ئه‌وان دانا‌و به‌خێرهاتني کردن . که‌شه‌فه‌ي پڕ له ميوه‌يان بۆ ميوانه‌کان هێنا . ئه‌وان سه‌ره‌تا به‌شه‌رمه‌وه له‌و ميوانه‌يان هه‌ڵده‌گرت ، به‌ڵام دواتر له‌و ميوانه‌يان خوارد . ئيمام ڕه‌زا(ع) ش له‌گه‌ڵ ئه‌وان خه‌ريکي خواردني ميوه بوو . پاش چه‌ند خوله‌ک يه‌کێ له‌و به‌ڕواڵه‌ت سۆفيانه عه‌رزي ئيمام ڕه‌زا(ع) ي کرد:
"ئێوه ئال و به‌يتي پێغه‌مبه‌ر ، له هه‌موان به ئيمامه‌ت و پێشه‌وايي خه‌ڵک لايقتر و شياوترن. ئێستاکه ئۆممه‌تي ئيسلام پێويستي به پێشه‌وايه‌ک هه‌يه که جل و به‌رگي زبر له‌به‌ر بکات ، خواردنێکي که‌م بخوات و پارێزگاري ڕه‌چاو بکا" . له ڕاستيدا ئه‌و به‌ڕواڵه‌ت سۆفيه به‌م قسه لۆمه‌گرانه‌ي ، له ئيمامي ويست که مينا ئه‌وان بێته نێو خه‌ڵک.
ئيمام ڕه‌زا(ع) که هه‌رده‌م ژيرانه به‌رپه‌رچي ئه‌و جۆره بيرکردنه‌وانه‌ي ده‌دايه‌وه‌و ئاگاداري شوێنهاته‌کاني بره‌وپه‌يداکردني وه‌ها بيرو هزرو ئه‌ندێشه‌گه‌لێک له‌نێو خه‌ڵک دابوو ، له وه‌ڵام دا فه‌رمووي:
حه‌زره‌تي يوسف (ع) بۆ پێغه‌مبه‌رێتي هه‌ڵبژێردرا ، به‌ڵام عه‌باي ئاوريشمي له‌به‌ر ده‌کرد . هاوار له‌ده‌ست ئێوه ، عه‌دڵ و دادوه‌ريتان بوێ له ئيمامه‌که‌تان و ئه‌و چاوه‌ڕوانييه‌تان لێي ببێ که قسه‌ي ڕاست بکات و گه‌ر بڕياري دا ، به‌گوێره‌ي دادوه‌ريي بێت و واده‌و به‌ڵێنييه‌کاني جێبه‌جێ بکات.
به‌م چه‌شنه ئيمام ڕه‌زا(ع) بيري خسته‌وه که ئه‌رکه سه‌ره‌کييه‌کاني ئيمام و ڕێبه‌ر چييه. به‌ڕێزيان ڕه‌خنه‌ي له چۆنييه‌تيي ژياني ئه‌وان گرت و ئايه‌تي32 ي سووره‌تي ئه‌عرافي بۆ که‌ساني به‌ڕواڵه‌ت سۆفي و خۆحه‌شارداو له‌ژێر ده‌مامکي دينداري دا خوێنده‌وه‌و فه‌رمووي که: "ئه‌ي پێغه‌مبه‌ر بێژه ، چ که‌سێک زێڕ و زريقه و بريقه‌کاني خوداي که بۆ عه‌بده‌کاني ئافراندووه ، حه‌رام کردووه‌و ڕسق و ڕۆژيي حه‌ڵاڵ و پاکي قه‌ده‌غه کردووه".
يه‌ک له خزمه‌تکاراني ئيمام ڕه‌زا(ع) ده‌بێژێ:
ڕۆژێ ئيمام ڕه‌زا(ع) م بيني . وام هه‌ست کرد به‌ڕێزيان له شتێک ناڕه‌حه‌ته . عه‌رزم کرد مه‌ولاي من چي بووه؟ ئيمام ڕه‌زا(ع) نيوه‌ي خوراوه‌ي ميوه‌يه‌کي که خرابۆ سه‌ر زه‌وي ، پيشان دام و فه‌رمووي: ئه‌م ميوه‌يه کێ خواردوويه‌تي؟
له‌و کاته‌دا يه‌کێ له خزمه‌تکاره‌کان هاته‌پێشه‌وه‌و به‌شه‌رمه‌وه وتي: "من خواردوومه".
ئيمام (ع) تێي ڕواني و فه‌رمووي: "سوبحانه‌ڵڵا له‌به‌رچي ئيسراف ده‌که‌ي؟ بۆ له‌حاند نێعمه‌ته‌کاني خوداوه که‌مته‌رخه‌مي؟ مه‌گه‌ر نازاني خودا ئيسرافکاراني خۆش ناوێ؟
ئه‌و حه‌زره‌ته به‌فيڕۆداني نێعمه‌ته‌کاني خوداي به بێ ڕێزي کردن به نێعمه‌تي خودا‌و چه‌شنێک ناسپاسيي ناوبرد. بۆيه فه‌رمووي: "کاتێک پێويستيتان به‌شتێک نييه ، به‌خۆڕا ده‌کاري مه‌هێنن . هيچ شتێک به‌فيڕۆ مه‌ده‌ن . ئه‌گه‌ر پێويستيتان به‌شتێک نييه ، بيده‌ن به هه‌ژاران و ده‌سکورتان".
بژارده‌يه‌ک له قسه‌کاني ئيمام ڕه‌زا(ع):
ئيمام ڕه‌زا(ع) فه‌رمووي:
"تاکانه په‌رستي و به‌ندايه‌تيي خودا ، زۆر نوێژ کردن و ڕۆژوو گرتني فره نييه ، به‌ڵکوو خواپه‌رستي ، ئه‌ندێشه‌و بيرکردنه‌وه‌و وردبوونه‌وه له کاره‌کاني خودايه".