• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1852
  • دوو شەممه 3/6/1393
  • رۆژژمێر :

چارەسەر کردني نەخوشي کەم خويني

ئايا «كەم خوێني» بەتەنها كەمي بڕي شلەي خوێنە لەنێو لەشدا، ياخود واتاي ديكەي هەيە، ئايا كەم خوێني نەخۆشييە ياخود نيشانەي نەخۆشي ديكەيە؟ راستە هەر كەسێك پاقلە بخوات تووشي كەم خوێني دەبێت؟ باشە كەم خوێني چييە؟ خوێندنەوەي ئەم بابەتە رێگايەكە، بۆ زانيني وەڵامەكان..كەم خوێنيي چييە؟لەناو شلەي خوێني لەشي مرۆڤدا كۆمەڵێك خانەي جياواز هەن، هەريەكەيان بەفەرماني خۆي هەڵدەستێ، تياياندايە بە(خڕۆكەي) سپي ناودەبرێت و پاسەواني لەش دەكات لەهەر ميكرۆبێك يان تەنێكي بێگانە بە لەش، جۆرێكي تر لەم خانانە پێياندەوترێت (خڕۆكە سوورەكان) واتە خانە رەنگ سوورەكان ئەمانە فەرمانيان گواستەنەوەي ئۆكسجينە بۆ بچووكترين و دوورترين خاڵي لەش كە دەستيان بيگاتێ، هەروەها پاككردنەوەي ئەو خانانەيە لەمادەي (دوانۆكسيدي كاربۆن) كە بەرئەنجامي كاركردني ئەو خانانەيەو وەك پاشەڕۆ وايە، ئەم ئۆكسجينە بۆئەوەي بگاتە شوێني مەبەست بەمادەيەكەوە دەنووسێ كە لەناو ئەم خڕۆكانەدايەو پێيدەوترێت (هيمۆگڵۆبين).کەمبوونەوەي هيمۆگڵۆبينكەمبوونەوەي بڕي (هيمۆگڵۆبين) واتە كەمبوونەوەي فەرماني ئەم مادەيەو دروستبووني بەربەست لەگەيشتن بەئۆكسجين بۆ گشت شانەكاني لەشي مرۆڤ، هەر ئەم نەگەيشتني ئۆكسجينەشە، كە سەرجەم نيشانەكاني كەم خوێني دروست دەكات، كە وايە دەكرێت پێناسەي كەم خوێني بكەين بەوەي بريتييە:

لەكەمبوونەوەي بڕي مادەيەك لەخوێندا كە پێيدەوترێت هيمۆگڵۆبين، لەچاو بڕي ئاسايي بۆ تەمەنێكي دياريكراو، لەچاو بڕي ئاسايي بۆ رەگەزێكي دياريكراو، واتە بڕي ئەم مادەيە بۆ منداڵ سنوورێكي هەيەو بۆ گەورەكان دەگۆڕێ و بەپێي رەگەزيش جياوازە، كەواتە كەمي يان زۆري ئەم مادەيە دەبێت لەگەڵ بڕي ئاسايي بۆ تەمەن و رەگەزدا بەراورد بكرێت، ئەويش خشتەي تايبەتي خۆي هەيە، كە لەگشت نەخۆشخانەيەك و لەلاي گشت پزيشكێك زانراوە.

كەم خوێني دەگونجێ بەهۆي لەدەستداني شلەي خوێنەوە بێت و لەناويشيادا خڕۆكە سوورەكانە، وەك ئەوەي لەڕووداوەكاني برينداربوون و خوێنبەربووني گەدەو برينداري گەدەو مايەسيري خوێن لێچوونەوە روودەدەن، يان دەکرێت بەهۆي تێكشكاني خڕۆكە سوورەكانەوە بێت بەهۆكاري جياواز، يان كەمي دروستبووني ئەم خانانەيەو ناتەواوييە لەجۆرێتيياندا.هۆكارەكاني كەم خوێنيدواي ئەوەي كە زانيمان كەم خوێني چييە، ئێستا باس لەهۆكارەكاني دەكەين، هاوڕێمان بن لەخوێندنەوەي..1. لێچووني خوێن يان برينداربووني لەش و چوونەدەرەوەي شلەي خوێن، بەهۆي (كارەساتەكان، برينداربووني گەدە، شێرپەنجەي كۆئەندامي هەرس، نەخۆشييەكاني خوێن بەربوون). 2. كەمي لەدروستكردني خڕۆكە سوورەكاني ناو خوێن، بەهۆي - نەبووني يان كەمي كەرەستەي دروستكردني ئەم خانانە لەلايەن مۆخي ئێسكەوە، وەك كەمي مادەي فۆليك ئەسيد (ئەوەي خانماني دووگيان بەكاريدەهێنن لەشێوەي حەپدا) يان كەمي مادەي ئاسني توواوە، كە كەرەسەيەكي خاوە بۆ دروستكردني ئەم خڕۆكانە، يان ڤيتامينێكي دياريكراوە لەجۆري (B) بەشێكي تريش لەهۆكارەكە، بەستراوە بەنەبووني هۆرمۆنێكەوە كە لەگورچيلەو جگەردا دروست دەكرێ و بە(هۆرمۆني خوێن دروستكەر) ناو دەبێت، ئەگەر يەكێك نەخۆشي درێژخايەني گورچيلە يا جگەري هەبێ، يەكێك لەنيشانەكاني كەم خوێني دەبێت. شێرپەنجەي خوێنهۆکارێکي تر شێرپەنجەكاني خوێن (سپي بووني خوێن)ە ئەويش لەبەرئەوەيە کە ئەم شێرپەنجەيە تەواوي مۆخي ئێسك دەگرێتەوەو بواري دايكەخانەكاني خڕۆكەي سوور نادات خڕۆكە سوورەكان دروست بكەن.3. تێكشكاني خڕۆكە سوورەكان (واتە دروست دەبن، بەڵام تێك دەشكێن). هۆكاري ئەم تێكشكانەش زۆرە، لەوانە خڕۆكەكاني خوێن لەبنەڕەتەوەو لەناو مۆخي ئێسكەوە، کە ناتەواو دروست دەبن و دواتر دەناسرێنەوە لەلايەن لەشەوەو تێك دەشكێنرێن، وەك: نەخۆشي سالاسيميا، كەم خوێني سەرەداس، يان خڕبوون و ئاوساني خڕۆكە سوورەكان، كە پەردەي خانەكەيان زووشكێ و پوواوە، يان كەمي ئەنزيمێك لەناو ئەم خڕۆكانەدا، وەك نەخۆشي پاقلە، كە تووشي هەموو كەس نابێت (وەك واباوە) بەڵكو تەنها ئەو كەسانە تووش دەبن، كە ئەم ئەنزيمەيان كەمە! گەرنا كەسي ئاسايي، كە نەخۆشييەكەي نەبێت دەتوانێت چەندي بوێت پاقلە بەكاربهێنێت و بگرە پاقلە يەكێكە لەهۆكارە باشەكان بۆ دابەزاندني كێشي لەش.هەندێكجاريش تێكشكان بەهۆي نەگونجاني گرووپي خوێن لەكاتي گواستنەوەو خوێن بەخشيندا لەكەسێكەوە بۆ كەسێكي دي روودەدات، يان ئەگەر دايك و كۆرپەكەي خوێنيان بۆ يەكتر نەگونجێ (لەسكي يەكەمدا دايكەكە بارگاوي دەبێ، لەسكي دووەمدا ئەو بارگانە لەناو دايكەوە دەچنە نێو خوێني منداڵەكەي و خوێني منداڵەكەي تێك دەشكێنێت).4. نەخۆشي مەلاريا، يەكێکترە لەهۆكارەكان (ئەم زيندەوەرە تامەزرۆي خڕۆكەي سووري خوێنەو كاتێ تووشي مرۆڤ دەبێ پەلاماريان دەدات،  هەروەها هەندێك دەرمانيش هەن، كە زياني راستەوخۆ لەخڕۆكەي سووري خوێن دەدەن).نيشانەكاني كەم خوێنيي بەشێوەيەكي گشتي، نيشانەكاني كەم خوێني دابەش دەكرێت بۆ دووبەش:1. نيشانەكاني ئەو نەخۆشييەي كە بۆتە هۆي كەم خوێني، وەك (نيشانەكاني نەخۆشي جگەرو گورچيلە، يان نيشانەكاني خوێن بەربوون، يان نيشانەكاني نەخۆشي مەلاريا وەك تا و سك ئێشە).2. نيشانەكاني (كەم خوێني) وەك خۆي: بێ هێزي، لاوازي، زوو ماندووبوون، بێ حەواسي، سەرسووك بوون، سەرگێژخواردن، سپي و زەرد هەڵگەڕاني ناوپۆشيي پێڵووي چاو و لەپي دەست و پێستي لەش، بەڵام دەبێ بزانرێت، كە هەندێ كەس خۆيان پێستيان سپييە، نابێ بەهەڵە بوترێ كەم خوێنن! وشكبوونەوەي گۆشەي دەم، هەروەها برينداربوون و قڵيشاني لێوو و پەنجەكان، هەناسە سواربوون و دڵەپەلێ، هەندێكجار ئەو كەسانە لەناكاو بەرچاويان رەش دەبێت و خۆيان دەگرنەوە لەوەي بكەون، هەندێكجاريش خوێن دەبينرێ لەگەڵ پيساييدا، ئەوەش وەك هۆكاري كەم خوێني دەستنيشان دەكرێت.كەمبوونەوەي تواناي سێكسي لاي پياوان و خانمان (واتە وەك پێويست نابێت) هەروەها كەمبوونەوەي خوێني سووڕي مانگانە لاي خانمان، ئاوساني سك بەهۆكاري گەورەبووني سپڵ و جگەر، گەورەبووني ئێسكەكاني ڕوومەت و ناوچەوان بەتايبەت لەو نەخۆشانەي كە كەم خوێنيەكەيان لەجۆري نەخۆشي سالاسيميايە.ماوە بڵێين، كەم خوێني دەگونجێ نەخۆشييەك بێ بەتەنيا بۆ خۆي وەك (سالاسيميا، كەم خوێني سەرەداس و نەخۆشي كەم خوێني پاقلە)  هەروەك دەگونجێ نيشانە بێ بۆ نەخۆشييەكي ديكە وەك نەخۆشييەكاني (برينداربووني گەدە، مايەسيري، پەككەوتني جگەرو گورچيلە، مەلارياو شێرپەنجەكاني خوێن).چارەسەر چييە؟لەكاتي هەبووني دووان ياخود زياتر لەم نيشانانەي باسكران، دەكرێ راوێژ بكرێت بەپزيشكي تايبەت بەم بوارە، سەرەتا پزيشكێكي گشيتي هەناوي و دواتر ئەگەر پێويستي كرد، پزيشكي تايبەتي خوێن دەكرێ ئەم كارە بگرێتە ئەستۆ، كە لەكاتي سەرداني كردنياندا، نموونەيەك لەخوێن وەردەگيرێ يان هەندێ پشكنيني سەرەتايي ديكەو بەو شێوەيە چارەسەرت پێشكەش دەكرێ، لەكەم خوێني هێواشدا، دەكرێ حەپي تايبەت بەكاربهێنرێت، ياخود شروبي مادەي ئاسن، ياخود حەپي فۆليك ئەسيد، لەكەم خوێني سەخت و تونديشدا، رەنگە پێويست بەخوێن بۆ هەڵواسين بكرێت، هەموو ئەم چارەسەرانەش دەبێ بەچاودێريي پزيشك ئەنجام بدرێت.. وا باشە كەساني كەم خوێن بەدەر لەچارەسەريش، گۆشت بخۆن، هەروەها جگەرو شيرو هێلكەو دەنكۆڵەكاني وەك نيسك و نۆك بەكاربهێنن، هەروەک نابێت ڤيتامينەكان فەرامۆش بكەن بەتايبەت لەخێزاني ميوەجاتي وەك پرتەقاڵ و ليمۆو سەوزەكاني وەك كاهوو و كەرەوز.