ئه‌و خواردنانه‌ي له نه‌خۆشي دورت ده‌خاته‌وه
بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ پێويسته په‌يڕه‌وي سيستمێكي خۆراكي هاوسه‌نگ بكرێت، تاكو پێداويستيه‌كاني جه‌سته دابين بكات، ماڵپه‌ڕي 24ae له 6 ته‌مموزي 2014 چه‌ند خواردنێكي دياريكردوه يارمه‌تي پارێزگاريكردن له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ده‌ده‌ن.
1. ماسي، يه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كاني ترشه چه‌وري ئۆميگا3 زۆربه‌سوده بۆ نه‌خۆشيه‌كاني دڵ‌و رۆڵي گرنگ ده‌گێرێت له‌كۆنتڕۆڵكردني كۆليستڕۆڵي زيانبه‌خش‌و رێكخستني فشاري خوێن.
2. چه‌ره‌سات، وه‌ك گوێزو بادام‌و بسته، رێژه‌يه‌كي زۆر چه‌وري به‌سودو ترشه چه‌وري ئۆميگا 3 تێدايه‌و يارمه‌تي پارێزگاريكردن له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ده‌دات، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ي ئاستي كۆليستڕۆڵي زيانبه‌خش.
بۆ خۆپاراستن له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ پێويسته په‌يڕه‌وي سيستمێكي خۆراكي هاوسه‌نگ بكرێت، تاكو پێداويستيه‌كاني جه‌سته دابين بكات، ماڵپه‌ڕي 24ae له 6 ته‌مموزي 2014 چه‌ند خواردنێكي دياريكردوه يارمه‌تي پارێزگاريكردن له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ده‌ده‌ن.
3. گۆڵدن بێري، يه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ي ژماره‌يه‌كي زۆر ره‌گه‌زي خۆراكيان تێدايه‌و پارێزگاري له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ده‌كات.
4. چاي سه‌وز، خواردنه‌وه‌ي 3 كوپ چاي سه‌وز له‌رۆژێكدا يارمه‌تي كه‌مكردنه‌وه‌ي رێژه‌ي كۆليستڕۆڵي زيانبه‌خش ده‌دات.
5. نۆك‌و پاقله، پاقله‌مه‌نيه‌كان وه‌ك نۆك‌و پاقله‌و نيسك يارمه‌تي به‌رگيكردن له‌نه‌خۆشيه‌كاني دڵ ده‌ده‌ن چونكه رێژه‌يه‌كي زۆر ريشاڵ‌و ترشه چه‌وري ئۆميگا3 تێدايه‌و رۆڵي گرنگ ده‌گێرن له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ي هه‌وكردنه‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ي رێژه‌ي كۆليستڕۆڵ.
6. ته‌ماته، ناتوانرێت سه‌وزه‌كان له‌يادبكرێت له‌پێش هه‌مويانه‌وه ته‌ماته چونكه ماده‌ي “ليكۆبين‌و كارۆتينۆيد”ي تێدايه‌و مه‌ترسي نه‌خۆشيه‌كاني دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌و رێژه‌ي كۆليستڕۆڵ‌و فشاري خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
هاوڵاتي