• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 166
  • دوو شەممه 3/6/1393
  • رۆژژمێر :

شوتي‌ بخۆ له‌ به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌دانراوە

 

شوتي‌ يه‌كێكه‌ له‌ميوه‌كاني‌ هاوين‌و بڕێكي‌ زۆر شله‌ي‌ تێدايه‌و ده‌وڵمه‌نده‌ به‌ كانزاو ڤيتامينه‌ پێويسته‌كاني‌ جه‌سته‌. ماڵپه‌ڕي‌ “ئه‌خبارونا”‌ له‌ 6 ته‌مموزي‌ 2014 چه‌ند راستيه‌كي‌ ده‌رباره‌ي‌ شوتي‌ بلاوكردۆته‌وه‌:

• رێژه‌يه‌كي‌ به‌رز دژه‌ ئۆكسيدي‌ تێدايه‌و يارمه‌تي‌ دورخستنه‌وه‌ له‌نه‌خۆشيه‌كاني‌ دڵ‌و شێرپه‌نجه‌و به‌هێزكردني‌ كۆئه‌ندامي‌ دژي‌ به‌كترياو ڤايرۆسه‌كان.

• خواردنه‌وه‌ي‌ گيراوه‌ي‌ شوتي‌ ئازاره‌كاني‌ ماندوبون‌و ماوسلكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌ي‌ بۆ بوني‌ ماده‌ي‌ سيترۆلين ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆي‌ فراوانكردني‌ خوێنبه‌ره‌كان.

• ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاوي‌ به‌سود، به‌شێوه‌يه‌ك 91.5% له‌ئاو پێكدێت‌و بژارده‌يه‌كي‌ زۆرباشه‌ بۆ شێداركردني‌ جه‌سته‌و زياتركردني‌ شله‌كان، چاره‌سه‌رێكي‌ كاريگه‌ره‌ بۆ سه‌رئێشه‌يه‌كه‌ كه‌به‌هۆي‌ وشك بونه‌وه‌ي‌ جه‌سته‌وه‌ دروستبووه‌.

هاوڵاتي‌