• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 556
  • دوو شەممه 20/5/1393
  • رۆژژمێر :

5 سودي تري ليمۆ

ليمۆ چەندين سودي هەيە كەهەندێكيان زۆر زانراوەو هەندێكي تريشيان لاي زۆربەمان نەزانراوە، ليمۆ بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەري پەتا و دەبێتە هۆي دابەزاندني رێژەي چەوري، بەڵام لێرەدا پێنج سودي تري خواردني ليمۆ دەخەينەروو:

-چارەسەري نيگەراني و قەلەقي:

خواردني ليمۆ دەبێتە هۆي پشوداني مرۆڤ و ماندوێتي ناهێڵێ و دەروون ئارام دەكاتەوە.

-چارەسەري قورحەي ناو دەم:

ليمۆ دژە بەكتريا و ڤايرۆسە بۆيە دەتوانێ ناو دەم پاك بكاتەوەو چارەسەري بكات.

-چارەسەري بەرزبوونەوەي پلەي گەرما:

شەربەتي ليمۆ لەتوانايدايە تا دابەزێنێت، بەتێكەڵ كردني يەك ليمۆ لەكوپێك ئاوي گەرم و تێكەڵكردني لەگەڵ هەنگويندا و بەيەك جار بخورێتەوە سودێكي زۆري دەبێ، هاوكات پێويستە هەموو دوو سەعات جارێك دووبارە بكرێتەوە.

-رزگاربون لەئازاري قوڕگ: 

يەك ليمۆ و يەك كەوچك خوێ تێكەڵ بكە و بيكەرە ئاوەوەو رۆژانە سێ جار لەناو دەمتي وەردە ئەو كەسانەش كەهەوكردني لەوزەتێنيان هەيە هەموو دوو سەعات جارێك ئەمە دووبارە بكەنەوە.

-هاوكارە لەهەرسكردندا:

لەدواي هەر ژەمێك شەربەتي ليمۆ بخورێتەوەو لەنێو ژەمەكانيشدا ليمۆ بخورێت بەسوودە بۆ هاوكاريكردني هەرسكردن بەشێوەيەكي تەندروست.

SNN: