ئەو ھۆکارانەي سەرئێشە درووست دەکەن
ئاشکرايە زۆربەمان تووشي سەرئێشە دەبين و نازانين ھۆکارەکەي چييە، ئێستا پزيشکەکان چەندين ھۆکاريان دۆزيوەتەوە و ئەوەش بريتين لەمانەي خوارەوە:
-کێشي زۆر يەکێکە لە ھۆکارەکان بۆ سەرئێشە و پێويستە کێشت ئاسايي بکەيتەوە و نەھێڵيت قەڵەو ببيت.
-ھەندێک جار کەسايەتي ھۆکارە، ھەندێک جار لەگەڵ کەسێک رەقيت يان تووڕە دەبيت و ئەوەش بێزارت دەکات و تووشي سەرئێشەت دەکات.
-لەکاتي سێکسدا بەھۆي ھيلاکبوون و ھەندێک جاريش لەکاتي ئۆرگازمدا سەرئێشە درووستدەبێت.
-وازھێنان لە رۆتيني رۆژانە يەکێکە لە ھۆکارەکان و ھەندێک جار چوونە دەرەوە بۆ گەشت.
-رەنگي ژوورەکانت زۆر گرنگن و پێويستە لەگەڵ دەروونتدا بگونجێن و بەپێچەوانەوە تووشي سەرئێشەت دەکەن.
-کەم ئاو خواردنەوە و وشکبوونەوە مەترسيدارن چونکە کێشە بۆ خوێن درووستدەکەن و بە سەرئێشە کۆتايي دێن.
-نەخواردني ژەم زۆر خراپە و سەرئێشە بەدواي خۆيدا دەھێنێت.
-زۆر خواردنەوەي ئەو خوارنەوانەي کافينيان تێدايە بەتايبەتي چا و قاوە.
-ناچالاکبوون تووشي سەرئێشەت دەکات و پێويستە رۆژانە ماوەيەک بۆ وەرزش تەرخان بکەيت.
-کەمخەوي سەرئێشە درووستدەکات و دەبێت ھەوڵبدەيت رۆژانە زياتر لە شەش کاتژمێر بخەويت.
-خواردنەوە کحوولييەکان ھۆکارێکي سەرەکي سەرئێشەن و نابێت زيادەڕۆييان تێدابکرێت.