• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1331
  • دوو شەممه 13/5/1393
  • رۆژژمێر :

9 سودي گرنگي پەتاتە

پەتاتە باشترين خواردنە و دەوڵەمەندە بەڤيتامين و مادە بەسودەكان، بەباشترين سەرچاوەي ڤيتامين A دادەنرێت ، سەرباري B7 و E و B2 و B6, هەروەها چەندين مادەي دژەئۆكسان و ريشاڵ و مەنگەنيز و ترشي فۆليكي تێدايە.

لەسوودەكاني پەتاتە:

-بەرگري چالاك دەكات: چونكە بەرهەمي خرۆكەي سپي زيد دەكات و ماندوبون ناهێڵێت و هاوكارە لەباشتربنياتناني سيستمي بەرگريدا.

-گرژبوني ماسولكەكان: پەتاتە مرۆڤ دەپارێزێت لەگرژبوني ماسولكەكان و دياردەكاني كەمبوني پۆتاسيۆم.

-كەمكردنەوەي نيگەراني: پەتاتە رێژەيەكي زۆري مەگنيسيۆم و پۆتاسيۆم و كانزاي تێدايە، و باشە بۆ رێكخستني لێدانەكاني دڵ و قەلەقي ناهێڵێت.

-باشتركردني هەرس: ئەو ريشاڵانەي كەتێيدايە لەگەڵ مەگنيسيۆم دەتوانێ گرفتەكاني كۆئەندامي هەرس و ترشەڵۆك و گرفتي ريخۆڵە، هاوكات چارەسەري قەبزي دەكات.

-تەندروستي دڵ: بەوپێيەي دەوڵەمەندە بەڤيتامين B6 و پۆتاسيۆم، هاوكارە لەرێگري لەجەڵتەي دڵ و مێشك، لەرێي رێكخستني هاوسەنگي شلەمەني لەلەشدا، هاوكاريشە لەرێكخستني خۆراكي و دابەزاندني كۆليسترۆلي خراپەي لەش.

-پاراستن لەهەوكردن: پەتاتە دەوڵەمەندە بەدژەئۆكساني بەهێز كەگرفتي تەندروستي هەيە و دەبێتە هۆي هەوكردن وەك رەبۆ و هەوكردني سييەكان و جومگە.

-پاراستني چاوەكان: پەتاتە سەرچاوەي كارۆتينە كەلەلەشدا دەبێتە ڤيتامين A و چاو دەپارێزێت و بينايي بەهێز دەكات.

-شەكرە لەخوێندا: پەتاتە شەكرێكي سروشتي تێدايە و دەبێتە هۆي كەمتر دەرداني ئەنسۆلين لەلەشدا، كەباشترين سەرچاوەي ئەو شەكرەيە كەلەگەڵ نەخۆشي شەكردا دەگونجێنێت.

-پاراستن لەشێرپەنجە: دەوڵەمەندە بەمادەي دژە ئۆكسان بەتايبەت بيتاكارۆتين، و رێگرە لەتێكچوني DNAي خانە، بەو جۆرە دەشتپارێزێت لەتوشبون بەشێرپەنجە.

SNN: