موعجيزه‌ي هه‌نگوين و دارچين
له كۆنه‌وه هه‌نگوين و دارچين وه‌ك چاره‌سه‌ري نه‌خۆشيه‌كان به‌كارهاتووه.
1ـ رێگه گرتن له هه‌ڵوه‌ريني قژ:
به‌ر له خۆ شوشتن كه‌وچكێك هه‌نگوين له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك دارچين تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌سه‌ر قژتان بده‌ن و دواي 5-15 خوله‌ك بيشۆن و دواتر بيشۆن.
2ـ هه‌وكردني ميزڵدان:
دوو كه‌وچك هه‌نگوين له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك دارچين له‌ناو په‌رداخێك ئاوي گه‌رم بتوێننه‌وه‌و بيخۆنه‌وه. به‌مجۆره باكترياكاني ميزڵدان له‌ناو وده‌چێت.
3ـ ئازاري ددان:
5 كه‌وچك هه‌نگوين له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك دارچين تێكه‌ڵ بكه‌ن و هه‌ويره‌كه له‌سه‌ر ددان دابنێن و ئه‌مكاره رۆژانه 3 جار دووباره بكه‌نه‌وه.
4ـ كۆلسترۆڵ:
2 كه‌وچك هه‌نگوين له‌گه‌ڵ 3كه‌وچك دارچين له‌ناو 2 كوپ چاي بتوێننه‌وه و بيخۆنه‌وه.
5ـ هه‌ڵامه‌ت:
بۆ ماوه‌ي 3 رۆژ گيراوه‌ي كه‌وچكێك هه‌نگوين و نيو كه‌وچك دارچين بخۆنه‌وه.
6ـ نه‌زۆكي:
ـ پياوان 2 كه‌وچك هه‌نگوين به‌ر له نووستن بيخۆنه‌وه ئه‌م كێشه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ـ خانمانيش ده‌توانن دارچين بۆ چاره‌سه‌ري نه‌زۆكي به‌كار بێنن. كه‌مێك دارچين له‌گه‌ڵ نيو كه‌وچكي بچووك هه‌نگوين تێكه‌ڵ بكه‌ن و به‌رده‌وام رۆژانه له‌سه‌ر ددان و پووك دابنێن و به‌مجۆره له رێگه‌ي ئاوي ده‌مه‌وه ده‌چێته ناو له‌ش.
7ـ ئازاري گه‌ده:
گيراوه‌ي هه‌نگوين و دارچين بريني گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات.
8ـ نه‌خۆشي دڵ:
هه‌ويري هه‌نگوين و دارچين ئاماده بكه‌ن و له‌جياتي مره‌با له‌سه‌ر نان يان سه‌مون دابنێن و به‌يانيان بيخۆن.
9ـ سيستمي به‌رگري له‌ش:
خواردني رۆژانه‌ي هه‌نگوين و دارچين ده‌بێته هۆي به‌هێز بووني له‌ش له باكتريا و ڤايرۆسه‌كان و رێژه‌يه‌كي زۆر ئاسني تێدايه و خڕۆكه سپيه‌كاني زۆر ده‌كات.
10ـ كێشه‌ي هه‌رس:
به‌ر له نانخواردن 2كه‌وچك هه‌نگوين و دارچين تێكه‌ڵ بكه‌ن و به‌مجۆره كێشه‌ي هه‌رس چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
11ـ ته‌مه‌ني درێژ:
خواردنه‌وه‌ي هه‌نگوين و دارچين ده‌بێته هۆي دواخستني پيري پێش وه‌خته.
12ـ هه‌نگوين و دارچين رێگه له شێرپه‌نجه‌ي گه‌ده و ئێسك ده‌گرێت و پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه و كێش داده‌به‌زێنێت و كێشه‌ي هه‌ناسه‌دان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
13ـ كه‌م بيستي:
خواردني هه‌نگوين و دارچين ده‌بێته هۆي بيستني باشتر.