ئادابي هه‌ڵس‌وکه‌وت له‌ناو کۆمه‌ڵگادا
لێدواني باش و گوێ‌گرتني باش به بنه‌مايه‌کي هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌کي بزانين له‌ناو هه‌ڵس‌وکه‌وتي کۆمه‌ڵايه‌تي خۆما‌ن‌دا.
له به‌شي پێشووي ئه‌م وتاره‌دا باسي ئه‌وه‌مان کرد ئينسان وه‌کوو تاک و وه‌کوو بچووک‌ترين به‌شي کۆمه‌ڵگا، ده‌بێ دان بنێت به کۆمه‌ڵێک داب‌ونه‌ريت و ياساوڕێساي ئه‌خلاقي‌دا بۆ ئه‌وه‌ي درێژه به ژيان و تێکۆشاني خۆي بدات و له ناو کۆمه‌ڵگادا خاوه‌ن ڕێز و خۆشه‌ويستي و پله و پايه بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌م خاڵه‌ش کرا که باش قسه‌کردن و جوان ده‌ربڕين و به سه‌بر و ئه‌ده‌به‌وه گوي‌گرتن له قسه‌ي که‌ساني‌تر، ده‌ورێکي سه‌ره‌کي هه‌يه له ناو بازنه‌ي فێربووني هه‌ڵس‌وکه‌وتي راست و دروست له‌ناو کۆمه‌ڵگادا.
لێدواني باش و گوێ‌گرتني باش به بنه‌مايه‌کي هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌کي بزانين له‌ناو هه‌ڵس‌وکه‌وتي کۆمه‌ڵايه‌تي خۆما‌ن‌دا.
به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕاي ئه‌وه‌ي که زانيني ئه‌م خاڵانه سه‌خت و دژوار نييه، زۆر که‌س ئه‌م بنه‌ره‌ته جيددي و به‌هه‌ندانه له‌به‌رچاو ناگرن و له کاتي ئاخافتن و له کاتي گوێ‌گرتن‌دا به شێوه‌يه‌ک هه‌ڵس‌وکه‌وت ده‌که‌ن که له ماوه‌يه‌کي زۆر کورت‌دا ڕێز و پله‌وپايه‌ي ئه‌وان له‌ناو کۆمه‌ڵگادا ون ده‌بێت و ده‌کونه بوارێکي ناخۆش و دژواره‌وه. زۆر تاق و ته‌نيا ده‌بن و که‌س قسه‌يان له‌گه‌ڵ ناکات و که‌س گوێ له قسه‌يان ناگرێت يان به شێوه‌يه‌ک سووک و بێ قيمه‌ت ده‌بن که ئه‌گه‌ر له ناو هه‌ر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌يه‌ک‌دا ئاماده ببن که‌س ئه‌وان به‌هه‌ند ناگرێت. که وايه ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ين له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زۆر به وردي کار بکه‌ين و به شێوه‌يه‌ک له‌م خاڵه نزيک ببينه‌وه که لێدواني باش و گوێ‌گرتني باش به بنه‌مايه‌کي هه‌ره گرنگ و سه‌ره‌کي بزانين له‌ناو هه‌ڵس‌وکه‌وتي کۆمه‌ڵايه‌تي خۆما‌ن‌دا.
وه‌ک ده‌زانين له مێژووي سه‌دري ئيسلام‌دا پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا سڵاوي خواي لێ بێت هێنده به‌سه‌بره‌وه گوێي له قسه‌ي خه‌ڵک ده‌گرت که زۆر جار ئه‌و شته له لاي سه‌حابه‌ي ئه‌و حه‌زره‌ته جێگاي سه‌رنج و حه‌يره‌ت بوو. بۆ وێنه ته‌نانه‌ت له‌و ده‌مه‌ي‌دا که کافران و دوژمنان به توانج و به شێوه‌يه‌کي دوور له ئه‌ده‌ب قسه‌يان له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ده‌کرد گويي لێيان ده‌گرت. هه‌ر بۆيه ئه‌وان به توانجه‌وه وتيان ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر نييه به‌ڵکوو دوو گوێ‌يه بۆ بيستن و بيستن. به‌ڵام له قورئان‌دا ئايه‌يه‌ک سه‌باره‌ت به‌م شته هات و فه‌رمووي: ئه‌رێ ئه‌و گوێ‌يه به‌ڵام گويي زۆر باشه بۆتان و بڕواي هه‌يه به خودا و به ئيمان‌داران.
سایتی رووناک