• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2671
  • چوار شەممه 13/1/1393
  • رۆژژمێر :

باسي ڕوومەتي پيرۆزي پێغەمبەري خودا(ص) 

باسيان له زاري حەزرەتي عەلي (ع) و«ئەبووهورەريره»و«جابر کوڕي سەمەره» و«هيتد کوڕي ئەبي هاله»وه وتووه که:پێغەمبەري خودا (ص) له ڕوانگەي هەر بينەرێکەوه,زۆر گەوره و شکۆدار ديار بووه, ئەو حزرەته له لاي خەڵک زۆر خۆشەويست بووه.روومەتي پيرۆزي وەکوو مانگي شەوي چوارده ئەدرۆشايەوه و رەنگي ڕوخساري سپي نزيک به سوور بوو.

دەستەکاني پان و مەچەک و باهۆي در ێژي بووه.ئەو بەرێزه خاوەني شاني پان بووه وناو لەەپ و قاچي قايم و ئەستوور بووه.سينگي پيرۆزي پێغەمبەر,تووکي نەبووه.ئەتوت ژێر پاي له ڕادەي ئاسايي زۆرتر بوو.ئەو حەزرەته خاوەن برژانگي درێژ ,ردێني پڕتووک بووه و سمێڵي کورت بووه.

ئەو حەزرەته نه لاواز بووه و نه قەڵەو.ڕوومەتي سپي ونووراني, چاوەکاني گەوره و ڕەش,برۆکاني ڕەش وباريک و پەيوەست بووه.سەري پيرۆزي گەوره وله ناو ئەنازه بووه وباڵاي نه بەرز بووه و نه کورت.توێڵي بەرز,لوتي باريک وکێشراو بوو.نەختێ سووري له نێو سپيلکەي چاويدا بووه.برۆکاني پەيوەست بووه وگۆناکاني خڕ بووه.

دەستەکاني پان و مەچەک و باهۆي در ێژي بووه.ئەو بەرێزه خاوەني شاني پان بووه وناو لەەپ و قاچي قايم و ئەستوور بووه.سينگي پيرۆزي پێغەمبەر,تووکي نەبووه.ئەتوت ژێر پاي له ڕادەي ئاسايي زۆرتر بوو.ئەو حەزرەته خاوەن برژانگي درێژ ,ردێني پڕتووک بووه و سمێڵي کورت بووه.

بەەڵام چەن تاڵ پرچي سپي له نێو قژ و ڕدێني پيرۆزي ئەو حزرەته ديار بوو که به هۆي ڕەنگ کردنيان وه کو و سەوز ئەهاتنه بەر چاو.دەمي پيرۆزي گوشاد بەڵام جوان بوو.ددانەکاتي جيا له يەک و سپي بوون و قژي ساف بوو.

له ناوڕراست سينگيەوه تا ناوکي خەتتێ باريک له تووک بوو. هەموو جەستە ي پێغەمبەر ڕێکوپێک بوو.سکي لەگەڵ سينگي يەکسان بوو.سينگي پان .ملي پيرۆزي له جوانيدا وەکوو نوقره سپي بوو.