• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 1332
  • چوار شەممه 13/1/1393
  • رۆژژمێر :

  سودە نەزانراوەكاني لالەنگي بزانە

لالەنگي ياخود يوسفي بە يەكێك لە ميوە ترشەمەنييەكان دادەنرێت و لە شێوەدا وەك پرتەقاڵە ،لالەنگي دەوڵەمەندە بە تێكەڵەي ڤيتامين A و كارۆتينۆيدات كە ئەمەش دەبێتە هۆي پێداني رەنگي پرتەقاڵي بەو ميوەيە،بەپێي توێژينەوەيەكي نوێش كە لە سەر لالەنگي ئەنجامدراوە بۆ ئاشكراكردني زانيارييە نوێيەكان لە بارەي ئەو ميوەيە دەركەوتووە كە لالەنگي چەندين سودي گرنگي هەيە لەوانە :

• لە پێكهاتەي لالەنگيدا ڤيتامين  C بە رێژەي  52 مليگرام هەيە كە ئەمەش نيوەي ئەو رێژەيە كە مرۆڤ  لە دوو رۆژدا پێويستي پێيەتي ،هەروەها ئەو ڤيتامينەش رۆڵێكي گرنگي هەيە لە پاراستني مرۆڤ لە نەخۆشييەكاني شێرپەنجەي مەمك و قۆڵۆن و بۆرێنچكە .

• بەهۆي بووني ترشي فۆليكەوە كە يەكێكە لە ڤيتامينە گرنگەكاني كۆمەڵەي B سودێكي گەورەي هەيە بۆ تەندروستي مرۆڤ ،هەروەها رۆڵێكي گرنگ دەبينێت لە دروستكردني خانە و بەمەش يارمەتيدەرە بۆ دروستكردني خانە ناوەكييەكاني وەك (DNA, RNA)، هەروەها بەسودە بۆ ئەو خانمانەي لە قۆناغي سكپڕي و شيرداندان ئەمەش سودێكي باش بە كۆرپەلەكەي دەگەيەنێت .

• بووني پۆتاسێۆم لە لالەنگيدا وا كە رۆڵێكي گرنگي هەبێت لە پاراستني سييەكان و دەمارەكان ،هەروەها دەبێتە هۆي كەمكردنەوەي مەترسي تووشبوون بە جەڵتەي مێشك .

• ريشاڵە خۆراكييەكاني تێدايە كە بەسودن بە تەندروستي مرۆڤ و مەترسي تووشبوون بە نەخۆشييەكاني شەكرە و دڵ و شێرپەنجەي قۆڵۆن و قەڵەوي و بەرزبوونەوەي كۆليسترۆڵ كەمدەكاتەوە ،جگە لەوەش بەسودە بۆ بەهێزكردني تواناي بەرگري لەش و بيرەوەري .

• چارەسەرێكي باشە بۆ كێشەكاني كۆئەندامي هەرس و هێوركەرەوەيەكي باشە بۆ دەمارەكان .

• يارمەتي لەش دەدات بۆ خەوێكي ئارام .

• بەسودە بۆ ئەو كەسانەي تووشي نەخۆشي رۆماتيزمەبوون و دەبێتە چارەسەرێكي باش بۆيان .

• رۆڵێكي گەورەي هەيە لە هێوركردنەوەي ئازارەكاني دواي لەدايكبووني منداڵ .

• دەوڵەمەندە بە ڤيتامين A كە بەسودە بۆ لاشە ،هەروەها پاككەرەوەيەكي باشە بۆ لەناوبردني بەكتريا و ڤايرۆس لەناو لاشە .

• لە پێكهاتەي لالەنگيدا دژە بەكتريايي تێدايە كە دەبێتە هۆي پاراستني مرۆڤ لە نەخۆشييەكاني هەڵامەت و رەبۆ و كۆكە .

• خواردني لالەنگي دەبێتە هۆي باشتركردني سوڕي خوێن .

SNN – بەشي تەندروستي