• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 359
  • دوو شەممه 11/1/1393
  • رۆژژمێر :

ڤيتامين B5 بۆ چارەسەري كۆليسترۆڵ بەسودە

 

ژمارەيەك لە زانايان باس لەگرنگيەكاني "pantethine" دەكەن كە لە سەر شێوەي ڤيتامين B5 ناسراوە هەروەها ناوەبڵاوەكەشي ترشي پانتۆسينيكە ،كە لە ئێستاشدا ژمارەيەكي زۆر لە دانيشتواني جيهان بەدەست بەرزبوونەوەي كۆليسترۆڵي ناو خوێنەوە دەناڵێنن ،دكتۆر جۆن رمبرگێر پزيشكي دڵ لە ناوەندي برينستۆن لە ئەمريكا رايگەياند دەرماني ستاتين چارەسەرێكي باشە بۆ كۆليسترۆڵ و بەشێوەيەكي كاريگەر  ، بەڵام بەشێوەيەكي گشتي نابێتە چارەسەر بۆ هەموو كەسێك ،دكتۆر جۆن راشيگەياند لە 15% ي ئەو كەسانەي دەرزي بەكاردەهێنن هەندێك ئاسەواري خراپ لەسەر كەسەكە بەجێ دەهێڵێت لەوانە :

• سەرئێشە

• دڵتێكهەڵاوتن

• هيلاكبووني ئێسك 

• ماندوێتي 

بەپێي نوێترين توێژينەوەش كە لەبارەي ڤيتامين B5 ەوە كراوە تاقيكردنەوەكەش  لەسەر زياتر لە 120 كەس ئەنجامدراوە كە رۆژانە بەشێوەيەكي باش ئەو خۆراكانەيان خواردووە كە ڤيتامين B5 يان تێدابووە ،دەركەوتووە خواردني ڤيتامين  B5 بە رێژەي 3% كۆليسترۆڵي زيان بەخش كەم دەكات و  هەروەها كۆليسترۆڵي زيان بەخش كە بە LDL ناسراوە بە رێژەي 4% كەم دەكات

،هاوكات پزيشكان تەئكيد لەوە دەكەنەوە ڤيتامين B5 رێگري لەو ئەنزيمە دەكات كە دەبێتە هۆي دروستكردني كۆليسترۆڵي زيان بەخش و هەروەها دەبێتە هۆي بەهێزبووني لەش و چالاككردني خانەكان و بەهێزبوونيان لە دژي ئەو ئەنزيمانە

 بەو پێيەش ئەو ڤيتامينە تواناي زيادكردني بەرگري لەش بەرامبەر بە هەموو نەخۆشييە مەترسيدارەكاني لەش زياد دەكات بە تايبەت بەرزبوونەوەي كۆليسترۆڵ كە يەكێكە لە نەخۆشييە بڵاوەكان  ،ئەو سەرچاوانەشي بەسودن بە دەستكەوتني ڤيتامين B5  بريتين لە :

• كەلەرم

• پاقلەمەنيەكان 

• كەلەرم

• ماسي سەلەمون

• قەرنابيت 

• قارچك 

SNN – بەشي تەندروستي