10 ڕێگا بۆ پياوان تا خۆيان له شێرپه‌نجه بپارێزن
گۆڤاري "تايم"ي ئه‌مريكي له بابه‌تێكيدا تيشكي خسته سه‌ر لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي ته‌ندروستي كه 10 ڕێگاي بۆ پياوان خستوه‌ته‌ڕوو بۆ چۆنيه‌تي خۆپاراستن له تووشبون به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه.
ئه‌و گۆڤاره ئاشكرايكرد، يه‌كه‌مين ڕێگه‌ي خۆپاراستن ڕۆژانه "عاره‌ق ده‌ردانه"، به‌وپێيه‌ي له‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا كه زانكۆي ڤێرمۆنت ئه‌نجامي داوه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و پياوانه‌ي وه‌رزش ده‌كه‌ن به‌ڕێژه‌ي 68% كه‌متر تووشي شێرپه‌نجه‌ي سيه‌كان ده‌بن، هه‌روه‌ك به‌ڕێژه‌ي 38% كه‌متر تووشي شێرپه‌نجه‌ي قۆڵۆن و پرۆستات ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌براورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پياوانه‌ي كه كه‌متر وه‌رزش ده‌كه‌ن و ده‌جووڵێن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ي كه تووشبون به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه‌و له‌گه‌ڵيشيدا وه‌رزشده‌كه‌ن، به ڕێژه‌يه‌كي به‌رچاو باشتر بوون.
ئه‌و 10 ڕێگايه بريتين له:
1. وه‌رزشكردن:
وه‌رزشكردن ده‌بێته هۆي خێراكردني سوڕي خوێن و به‌هێزكردني دڵ و به‌شێوه‌يه‌كي هاوسه‌نگ پارێزگاري له هه‌وكردن ده‌كات و كۆنتڕۆڵي هۆرمۆنه‌كاني له‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ك سيستمي به‌رگري له‌ش به‌هێز ده‌كات. ئه‌و گۆڤاره ئاماژه‌ي به‌وه‌شداوه كه پياوان پێويسته ماسولكه‌كاني له‌شيان به‌هێز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي چه‌وريان تێدا نه‌مێنيت و له‌كاتي تووشبوون به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه‌دا به‌خێرايي چاك ببنه‌وه.
2. دووركه‌وتنه‌وه له خواردني سووره‌وه‌كراوه:
لێكۆڵينه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و پياوانه‌ي كه له هه‌فته‌يه‌كدا زياتر له يه‌كجار په‌تاته و ماسي و مريشكي سووره‌وه‌كراوه ده‌خۆن ئه‌گه‌ري تووشبوونيان به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه‌ي پرۆستات به‌ڕێژه‌ي 37% زياد ده‌كات، هه‌روه‌ها زياد گه‌رمكردني زه‌يت ده‌بێته هۆي چالاككردني خانه‌ي شێرپه‌نجه له‌و خواردنانه‌دا.
3. خواردنه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي هه‌نار:
به‌پێي لێكۆڵينه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ي شه‌ربه‌تي هه‌نار ڕێگايه‌كه بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه، شه‌ربه‌تي ئه‌م ميوه‌يه ئه‌گه‌ري تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ي سيه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها له تاقيكردنه‌وه‌يه‌كدا كه له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نانه‌ت كاريگه‌ري هه‌يه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ي ئه‌گه‌ري تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ي پرۆستات.
4. پشكنيني پێشوه‌خت:
ڕێگايه‌كي ديكه‌ي خۆپاراستن له شێرپه‌نجه بريتيه له ئه‌نجامداني پشكنيني به‌رده‌وام، به‌تايبه‌تي ئه‌و كه‌سانه‌ي كه ته‌مه‌نيان سه‌روو 50 ساڵه، لێكۆڵينه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كۆنتڕۆڵكردني نه‌خۆشي شێرپه‌نجه له‌سه‌ره‌تاي سه‌رهه‌ڵدانيدا كارێكي ئاسانه به‌به‌راورد له چاره‌سه‌ركردني پاش ماوه‌يه‌ك له توشبون، به‌تايبه‌تي ئه‌و 3 جۆره‌ي شێرپه‌نجه كه باوترينن له جيهاندا، ئه‌وانيش شێرپه‌نجه‌ي قۆڵۆن و پرۆستات و سيه‌كانه.
5. توتڕك:
لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ي زانكۆي ڤێرمۆنت ئه‌وه ده‌رده‌خات كه "توتڕك" مادده‌يه‌يه‌كي تێدايه كه به "پيترۆستلبيني" ناسراوه و يارمه‌تي كه‌مكردنه‌وه‌ي ڕێژه‌ي تووشبوون ده‌دات به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه ڕێڕه‌وي هه‌رسدا، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆي توشبوون به شێرپه‌نجه‌ي قۆڵۆن، بۆيه پێويسته ڕۆژانه ئه‌م ميوه سوودبه‌خشه بخورێت ياخود له‌شێوه‌ي شه‌ربه‌تدا بخورێته‌وه.
6. خواردني ئه‌و ماددانه‌ي كه ڕيشاڵيان تێدايه:
ڕێگه‌ي سێهه‌م بريتييه له خواردني ئه‌و ماددانه‌ي كه ڕيشاڵيان تێدايه، لێكۆڵينه‌وه ته‌ندروستيه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ي ڕۆژانه 17 گرام يان كه‌مێك زياتر ئه‌و خواردنانه ده‌خۆن كه مادده‌ي ڕيشاڵيان تێدايه، ئه‌وا به‌ڕێژه‌ي 19% خۆيان له تووشبون به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه ده‌پارێزن، هه‌روه‌ك ئه‌م مادده‌يه ده‌بێته هۆي له‌ناوبردني ئه‌و ژه‌هرانه‌ي كه ڕێگه بۆ تووشبون به شێرپه‌نجه خۆشده‌كه‌ن.
7. چاره‌سه‌ركردني پرخاندن:
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي له‌كاتي نووستندا ده‌پرخێنن، پێويسته ئاگاداري خۆيان بن و به زووترين كات شێوازي نووستنيان چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌و پێيه‌ي پرخاندن ده‌بێته هۆي قورسكردني پرۆسه‌ي هه‌ناسه‌دانن.
تێكچووني هاوسه‌نگي هه‌ناسه‌دانيش يه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كيه‌كاني تووشبون به شێرپه‌نجه، له‌به‌رئه‌وه‌ي به‌پێي پێويست ئۆكسجين بۆ خوێنيان ناڕوات.
8. زۆر دانه‌نيشتن:
دانيشتني زۆر هۆكارێكه بۆ تووشبون به شێرپه‌نجه، بۆيه ناونيشاني گۆڤاري "تايم"بۆ ئه‌م خاڵه بريتيبوو له "هه‌سته!"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ي دانيشتني زۆر، ئه‌و ڕۆژنامه‌يه به پشتبه‌ستن به ئاماري لێكۆڵينه‌وه‌كه ئاشكراكرد كه ساڵانه 92 هه‌زار حاڵه‌تي شێرپه‌نجه تۆمارده‌كرێت به‌هۆي دانيشتني زۆره‌وه، هه‌موو مرۆڤێك پێويسته له‌يه‌ك كاتژمێردا به‌لاني كه‌مه‌وه 2 خوله‌ك به‌پێوه بێت.
9. "ڤيتامين D" :
لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ي زانكۆي ڤێرمينت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێويسته ڕۆژانه هه‌زار يه‌كه‌ي "ڤيتامين "D له ژه‌مه خۆراكيه‌كانماندا هه‌بێت، كه به ڤيتاميني خۆري دره‌وشاوه ناسراوه. ئه‌م ڤيتامينه‌ش به‌ڕێژه‌ي 77% تووشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
10. گوێز:
ڕۆژنامه‌ي تايم به هاندان بۆ خواردني "گوێز" كۆتايي به ئامۆژگاريه‌كاني هێنا بۆ پياوان، له‌به‌رئه‌وه‌ي گوێز مادده‌ي "سيلينۆ"ي تێدايه و خواردني 3 گوێز له ڕۆژێكدا به‌ڕێژه‌ي 48% پياوان له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ي پرۆستات ده‌پارێزێت.
خەندان لايف