سفره‌ي حه‌وت سين له نه‌ورۆزدا هێماي چيه؟
سفره‌ي حه‌وت سين نه‌ريتێكي كۆني ئێرانيه و له جه‌ژني نه‌ورۆزدا داده‌نرێت . ئه‌م سفه‌ر 7 شت له‌خۆ ده‌گرێت كه پێي ده‌وترێت حه‌وت سين.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سفره‌يه‌ك له‌سه‌ر مێز يان زه‌وي راده‌خرێت و به پێي دڵخواز شته‌كاني له‌سه‌ر داده‌نرێت كه هه‌موويان به پيتي س ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر يه‌كه‌يان هێمايه‌كه بۆ شتێك. وه‌ك:
سفره‌ي حه‌وت سين نه‌ريتێكي كۆني ئێرانيه و له جه‌ژني نه‌ورۆزدا داده‌نرێت . ئه‌م سفه‌ر 7 شت له‌خۆ ده‌گرێت كه پێي ده‌وترێت حه‌وت سين.
سومبوڵ هێماي ده‌ستپێكي به‌هار و سركه هێماي تێپه‌ڕيني ته‌مه‌ن وئارامگرتنه. سكه هێماي سامان و سه‌وزه هێماي به‌هار و له‌دايك بووني دووباره‌يه. سێ‌و هێماي ته‌ندروستي و جواني و سير هێماي چاره‌سه‌ري و سماق هێماي ره‌نگي خۆرهه‌ڵاتن و سنجو هێماي عيشق و خۆشه‌ويستي و سۆهان هێماي شيرينيه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ماسي وه‌ك هێماي ژيان و ئاوێنه وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ي سه‌ره‌تاي به‌هار و مۆم هێماي رووناكي و هێلكه هێماي نه‌وه خستنه‌وه داده‌نرێت.